زانکۆی پۆلیتەکنیکی #سلێمانی# زانکۆیەکی حوکمییە کە دەکەوێتە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی. یەکێکە لە ناوەندە زانستی و کلتوورییەکانی سەر بە #وەزارەتی خوێندنی باڵا#. ئەم زانکۆیە لە ساڵی 1996 دامەزراوە و ئێستا حەوت پەیمانگای هەیەو پێنج کۆلێژ و پێنج سەنتەری هەیە. کەمپی سەرەکی دەکەوێتە ناو شاری سلێمانی گەڕەکی قڕگە و کەمپەکانی تری کۆلێژ و پەیمانگاکان و سەنتەرەکانی (پەیمانگای تەکنیکی زانستی کۆمپیوتەر لە کەمپی سەرۆکایەتی زانکۆدایە، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، پەیمانگای تەکنیکی #کەلار#، پەیمانگای تەکنیکی #چەمچەماڵ#، پەیمانگای تەکنیکی #هەڵەبجە#، پەیمانگای تەکنیکی دوکان، پەیمانگای تەکنیکی #دەربەندیخان#) و هەروەها زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەم کۆلێژانەشی هەیە لەناو شاری سلێمانی (کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان لە شاری هەلەبجە) و سەنتەرەکانیش کە هەر لەکەمپی سەرۆکایەتی زانکۆن لە سلێمانی (سەنتەری ئایتی، سەنتەری توێژینەوە، ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار، سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، سەنتەرەی زمان) ئەم زانکۆیە بۆخوێندنی ئەمساڵ (7803) خوێندکای وەرگرتووە.[1]
ئامانجەکان
فێرکردنی خوێندکارانی دبلۆمی تەکنیکی و بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا
ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بوارەجیاوازەکاندا بەمەبەستی پێشخستنی زانست و تەکنۆلۆجیاو پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابوری کوردستان
بەشداری کردن لە پەرەپێدانی شارەزایی تەکنیکی وپیشەیی گەنجاندا لەرێگەی بەرنامەی کورتخایەنەوە بەمەبەستی زیادکردنی هەلی بەکارخستنیان
نوێکردنەوەی شوێن و ئامێر و بەنامەکانی خوێندن و سەرچاوە مرۆییەکان لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆجیا
بەهێزکردنی پەیوەندی زانستی و ڕۆشنبیری لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا
دەستەبەرکردنی ژینگەی فێرکردن و کارکردن کە هانی ڕێز لەیەک گرتن و لێک تێگەیشتن و هەستی خاوەندارێتی و سەرکەوتن بدات.
بەها هاوبەشەکان
نایابی لە ڕووی ئەکادیمیەوە
کلتوری ڕێزگرتن و دیموکراسی
شەفافیەت و بەرپرسیارێتی
فێربوونی بەردەوام
بەشداری و بەشداریکردنی کۆمەڵگە