لە 11ی مارسی ساڵی 1985 لە شێغلەری شاری بۆکان لەدایکبووە. بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی هاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و بابەتی شیعرییە . لە ساڵی 2015 بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند.
لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە 11 مارسی ساڵی 1985 زایینی دا یانی 1363 هەتاوی، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە 2010هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە. یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی 2010 زایینی واتا 1389 هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە ڕەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی 2014 زایینی واتا 1393ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: 1ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی 2ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن.