20-01-1987 لەدایک بووە
دانیشتووی شاری سلێمانییە
تا شەشی ئامادەیی خوێندووە و تەواوی نەکردووە
پیشەی پاسەوانییە لە فەرمانگەیەکی میریی.
بە نووسین لە گۆڤارەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەمەڕ زمانی کوردیی دەیەوێت خزمەت بە زمانی کوردیی بکات.
بەتایبەت لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، کە بەشداریشە لە بەکوردییکردنی فەیسبووکیشدا.
دوو پەڕتووکی بە چاپ گەیاندووە و چەند پەڕتووکێکیشی بە داڕشتەی (pdf) پێشکەش کردووە.
چەند دەستنووسێکیشی هەیە، لەبەر باری دارایی ناتوانێت بە چاپیان بگەیەنێت.
چەند کارێکیشی بەدەستەوەیە لەوانە:
هەڤپەیڤین لەتەک شێخ ڕەزای تاڵەبانیی بەشی دووەم
ناونامە: ناو بۆ منداڵان
نهێنیی و سەیروسەمەرەی ناودارانی کورد
نەک: ڕێنووسێکی درووست بۆ ئاخێوەرانی کرمانجیی ناوەند.
زانیاریی زمان: پتر لە 1000 زانیاریی لەمەڕ زمان و ناساندنی وشەکان