پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گرفتە فۆنۆلۆژییەکانی زمانی ستاندارد
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,799
وێنە
  107,742
پەرتووک PDF
  20,032
فایلی پەیوەندیدار
  101,289
ڤیدیۆ
  1,475
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,648
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,125
هەورامی 
65,862
عربي 
29,462
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,174
فارسی 
9,002
English 
7,430
Türkçe 
3,616
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,509
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,247
پەرتووکخانە 
25,416
ژیاننامە 
24,839
کورتەباس 
17,385
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,565
پەند و ئیدیۆم 
12,824
شوێنەکان 
11,774
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,890
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,109
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,607
MP4 
2,400
IMG 
197,018
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
عەبدول حەمە جوان - عەبدولی ...
ژیاننامە
شێروان بابان
ژیاننامە
ماریا سام
ژیاننامە
شێخ عەلی
نەخشەرێگای دەرهێنانی کۆمەڵگای کوردستان لە قەیران و بنبەستی ئێستا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0
نەخشەرێگای دەرهێنانی کۆمەڵگای کوردستان لە قەیران و بنبەستی ئێستا
بەڵگەنامەکان

نەخشەرێگای دەرهێنانی کۆمەڵگای کوردستان لە قەیران و بنبەستی ئێستا
بەڵگەنامەکان

بۆ پێشەوە بەرەو دەسەڵاتدارێتی شورایی
لە کاتێکدا کۆمەڵگای کوردستان بەرەو پێنجەمین ساڵیادی ناڕەزایەتیەکانی 17 ی شوبات دەچوو، جارێکی تر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ژنان و لاوان و خەڵکی ئازادیخوازو بێدەرەتان لە دژی هەژاری و تاڵان و بڕۆی حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستەکان هاتنەوە مەیدان. بزوتنەوەی17ی شوباتی ڕابردوو بە هۆی ئاستەنگیەکانەوە، بە تایبەتی بێبەریبونی لە ڕابەریەکی کارساز و شۆڕشگێڕو سەراسەری و گرفتاربونی بە ئاسۆی حزبە ناسیۆنالست و ئیسلامیەکان، ناکام مایەوەو سەرئەنجام بەبێ ئەوەی هیچ یەک لە داخوازیەکانی بەدیێیت، لەلایەن دەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی و پارتیەوە سەرکوت کرا.
تایبەتمەندی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ئەمجارە هاتنە مەیدانێکی ڕاستەوخۆیە دژی هەژاری وبرسێتی وتاڵان و بڕۆ و گەندەڵی حزبە دەسەڵاتدرەکانە. ئەویش لە کاتێکدا کە حکومەتی بنکە فراوانی حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیست وئیسلامیەکان، وەکو دوا کارتی دەستیان دوچاری بنبەست و ناکامی بوەو ڕاستەوخۆ لەلایەن خۆیانەوە هەڵوەشاوەتەوە. لەم هەلومەرجەدا سەرمایەداران و تاڵانچیان و ملیادرێرە مشەخۆرەکانی سەرانی ئەحزابی حاکم، تەواوی سەروەت وسامانی کۆمەڵگایان بەتاڵان بردوەو هیچ بەرپرسیارێتیەکیش لە ئاست ژیان و گوزەران و خزمەتگوزاریەکانی خەڵکدا ئەستۆ ناگرن. لەوەش زیاتر دەیانەوێ ئەو قەیرانەی لە ئاکامی تاڵان و برۆی خۆیانەوە پێکهاتوە بە برسیکردن و داتەکاندنی زیاتری گیرفانی خەڵک قەرەبوکەنەوە.
لە ماوەی چارەکە سەدەیەکی ڕابردودا دەسەڵاتی ئەم حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستانە بەهەموو شێوازو فۆرمەکانیەوە تاقی کرایەوە؛ دەسەڵاتی بەرەی کورستانی، دەسەڵاتی میلیشیایی ڕووپۆشکراو بە پەرلەمان، دەسەڵاتی ناوچەیی ڕاستەوخۆی میلیشیایی یەک حزبی، دەسەڵاتی دوحزبی لەسەر بناغەی ڕێکەوتنی ستراتیژی، سەرئەنجامیش حکومەتی نیشتمانی و بنکەفراوانی هەموو حزبە بورژوازیەکان..هەموو ئەمانە ئەزمونی چارەکە سەدەیەک نمایش دەکەن کە پڕە لە کارەسات و تاڵان و برۆو سەرکوت و تیرۆر و لەژێرپێنانی مافەکانی خەڵک. ئەزمونێکە کە قەڵشتی چیانەیەتی کۆمەڵگای بەوپەڕی خۆی گەیاندوە؛ لەلایەک جەماوەرێکی ملیۆنی کرێکارو زەحمەتکێش وخەڵکی بێدەرەتان کە نوقمی هەژارین، لەلایەکی تریشەوە کەمایەتیەکی کەمی تاڵانچی و سەرمایەداری خاوەن کۆمپانیا کە نوقمی سەروەتن.
ئەم ئەزمونە بنبەست و شکستخواردوە سەلماندویەتی کە دەسەڵاتی بۆرژوا ناسیۆنالسیتی کوردو حزبەکانی نەک هەر نوێنەری دەسەڵاتدارێتی خەڵک نیە و چاکسازی و بەرەوباشتربردنی ئەم دۆخەیان لەدەستوردا نیە، بەڵکو ڕێک بەپێچەوانەوە هۆکاری تێکشکاندنی ئیرادەی خەڵک و بەرەو وێرانی وکارەساتبردنی هەرچی زیاتری کۆمەڵگایە. بۆیە لەئێستادا کەئەم دەسەڵاتە لەلایەن خۆیانەوە هەڵوەشاوەەتەوەو لە زەلکاوی قەیرانەکانیدا پەلەقاژەی ناکامی دەکات، پێویستە جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش وئازادیخواز بەڕیزی ڕێکخراوو ئامادەوە بێنەمەدان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بارودۆخە و بەرپاکردنی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی جەماوەری و بەدەستەوە گرتنی چارەنوس و کاروباری کۆمەڵگا. دامەزراندنی شوراکان و بەرپاکردنی دەسەلاتدارێتی ڕاستەوخۆو شۆرشگێرانەی جەماوەر لەسەربناغەی سیستەمی شورایی، تەنها ڕێگای شۆرشگێرانەو ڕزگاریبەخشە بۆ دەرهێنانی کۆمەڵگا لە گێژاوی سیاسی و برسێتی و بێدەرەتانی ئێستا.
هەژاری و برسێتی و بێمافی لەپاڵ هەڕەشەی تیرۆریزمی داعشدا، کۆمەڵگای کوردستانی لەناو دۆخێکی لەرادەبەدەر ترسناک و نالەباردا ڕاگرتوە. بورژوازی کورد و حزبەکانی جگە لە داشکاندنەوەی ئاکامە کارەساتبارەکانی ئەم دۆخە بەسەر جەماوەری کرێکارو ستمدەیدە، هیچ ڕێگاچارەیەکی تریان پێنیە. ئەم دۆخە پرمەترسی و نالەبارە تەنها دەتوانرێت لەرێگای هێنانەمەیدانی شۆرشگێرانەی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش و ئازادیخوازەوە بەرەو ئایندەیەکی دروەشاوەو باشتر تیپەڕبکرێت.
ئەزمونی چارەکە سەدەیەک نیشانیداوە کە خولانەوە لە بازنەی ئەو سیستەمە سیاسیانەی کە ئەحزابی بورژوازی لە ژێرناوی دەسەڵاتی نیشتمانی و گەل و دیموکراسی و پەرلەمانتاریزمدا، بە بریکاری خەڵک حوکمرانی بکەن، جگە لە دوبارەکردنەوەی ئەزمونی شکستخواردوی ئەم چارەکە سەدەیە لە دەسەڵاتی بیروکراتیک و سەرو خەڵکی و ڕاپێچکردنی کۆمەڵگا بۆ ناو کارەسات و بێدەرەتانی و بێمافی هیچی تر نیە.
سەرجەم ئەو پرۆژەو بریارو هەنگاوانەش کە ئێستا لەلایەن حزبە بۆرژوازیەکانەوە بە تایبەتی گۆران و یەکێتی و پارتی، وەکو نەخشە ڕێگای دەرچون لەم دۆخە دەخرێنەڕو، یان بۆ خراپ کەڵک وەرگرتن لە نارەزایەتیەکان و بەکارهێنانی جەماوەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی کۆنەپەرستانەی ناوخۆی حزبە بورژوازیەکان، یان بۆ جڵەوکردن و دامرکاندنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و کات کڕینە، بە مەبەستی سازدانەوەی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەروخەڵکی و بەردەوامیدان بە دۆخی چارەکە سەدەی ڕابردوو.
بۆیە دەسەلاتداریتی ڕاستەوخۆی نوینەرانی شۆراکانی کرێکاران و جەماورەی زەحمەتکێش و ئازادیخواز تەنها ئەلتەرناتیڤی دەستبەجێ و کارسازە بۆ جێگاگرتنەوەی حکومەتی بنکەفراوانی هەڵوەشاوەی حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستەکان.
پێویستە بەوپەڕی هوشیاری و هەست بە بەرپرسیارێتیەوە هەموو هەوڵێک بخرێتەگەر بۆ ئەوەی پرۆسەی گوێزانەوەی دەسەلات بۆ دەستی شوراکان دور لە توندوتیژی و پێکدادان برواتە پێشەوە. پێویستە هەوڵی تەواو بدرێت بۆ داخستنی دەرگاکان بەروی پەلامارو سەرکوتی حزبە ناسیۆنالیستە چەکدارەکان و دەسەڵاتی شکستخواردودا. پێویستە لیبڕاونە هێزی پێشمەرکەو پۆلیس و هێزە چەکدارەکان بانگەواز بکرێن و بەرچاویان ڕۆشنبکرێتەوە، کە ئەوان بەشێکن لە جەماوەری برسی و ستمدیدە و ڕۆڵەکانی کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز، نابێ بە فروفیشاڵی کوردایەتی فریوبخۆن و لولەی چەکەکانیان بۆ بەرگری لە تاقمێک تڵانچی و گەندەڵ و مشەخۆر ئاراستەی سنگی هاوچین و هاوچارەنوسەکانی خۆیان بکەن کە لە دژی برسێتی و نانبڕین و لە پێناو ئازادی هاتونەمەیدان.
دەسەڵاتی شوراکانی نوینەری خەلک دەتوانێ کۆنترۆڵی سامان و داهات و بەرهەمهێنان و دابەشکردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەدەستەوە بگرێت. بەجۆرێک کە ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموان مسۆگەر بکات. لەم ڕێگایەدا پێویستە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری ئێستای کرێکاران وکارمەندان و زەحمەتکێشان و مامۆستایان و ژنان و لاوان و بێکاران و سەرجەم ئازادیخوازان.. هاوکات لەگەڵ پێداگری توند لەسەر داخوازیە دەستبەجێیەکان وسوربون بۆ سەپاندنی بەسەر ئەوانەی داهاتی کۆمەڵگایان بەتاڵان بروە، لەسەرجەم ناوەندەکانی کار و گەرەکو زانکۆ وبەڕیوەبەرایتیەکان، بە بەرپاکردنی کۆبوونەوە گشتیەکان وهەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان شوراکان بەرپابکەن. شوراکان ئامرازی کارای بەگەڕخستنی ئیرادەی شۆڕشگێرانەی جەماوەرن هەم بۆ ڕێکخستن و ڕابەری کردنی بزوتنەوەی نارەزایەتی ئێستا وهەم بۆ فەراهەم کردنی بناغەکانی ئەلتەرناتیڤیکی دەسەڵاتدارێتی لە جێگای دەسەڵاتی گەندەڵ و شکستخواردوی حزبە بۆرژوازیەکان.
دەسەڵاتدارێتی شوراکان دەستبەجێ ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ دەکات:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی هەمو دام و دەزگا بیروکراسی و گەندەڵەکانی ئێستا، هەروەها سەرجەم هێزە چەکدارە میلیشیاییە حزبیەکان. هەموو کەرەسەو دارایی و ممتەلەکاتی ئەم دەزگاو میلیشیایانە لەلایەن نوێنەرانی سەراسەری شوراکانەوە تەرخان دەکرێن بۆ چەکدارکردنی گشتی جەماوەری ڕێکخراو لە شوراکانی خۆیاندا. هەروەها بانگەوازی هێزە چەکدارەکانی ئێستا (پێشمەرگە و پۆلیس و...) دەکرێن کە ئازادانە بە هاوچارەنوسەکانی خۆیان‌و هێزی چەکداری شوراکانەوە پەیوەست بن بۆ پاراستی ئازادی‌و ئاسایشی کۆمەڵگاو دەسەڵاتدارێتی شوراکان‌و بەرپەچدانەوەی هەرەشەی داعش.
دووەم: ئەم هەنگاوانەی خوارەوە وەکو سەرخەت و بنەما سەرکیەکانی دەستور و قانونی وڵات ڕادەگەیەنرێن؛
1- گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلەو کارساز بۆ گێرانەوەی هەموو ئەو موڵک و سامانەنەی کە لەم چەند ساڵەدا لەلایەن ئەحزاب و سەران و دەست وپێوەندەکانیانەوە بەتاڵان براوە. ئەوانە لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتەکانی دیکە، تەرخان دەکرێن بۆ باشکردنی ژیان وگوزەران وخزمەتگوزاریە گشتیەکان.
2- دەستبەجێ لەو داهاتانە هەمو کرێ و موچە نەدراوەکانی سەرجەم کرێکاران وکارمەندان وپێشمەرگە وپۆلیس ومامۆستا و خانەنشین و بیمەکانی تر..بەسەریەکەوە دابین و دابەش دەکرێن. هەروەها سەرجەم کرێ و موچەکان بەپێی ئاستی گرانی زیاد دەکرێن.
3-بیمەی بێکاری تەسەل بۆ هەموو بێکارانی ئامادە بەکار دابین دەکرێت.
4- هەموو بانکەکان لە یەک بانکی گشتی ژێردەسەلاتی شوراکاندا یەکدەخرێن و داهاتی نەوت و سەرجەم داهاتەکان، هەروەها خەرج و بودجەبەندی وڵات بە شێوەیەکی شەفاف دەخرێتە بەرچاوی جەماوەرو لەژێر کۆنترۆلی ڕاستەوخۆی نوێنەرانی شوراکاندا دەبێت.
5- دین لە دەولەت و پەروەدەو فێرکردن جیادەکرێتەوە، هەموو ئەو یاساو ڕێسایانەی کە سەرچاوەی دینیان هەیە هەڵدەوەشێنەوە، هەرکەس ئازادە هەر دینێکی هەبێت یان هیچ دینێکی نەبێت.
6- ئازادی بیروباوەر، ڕادەربرین، چاپەمەنی، مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆبونەوەو ڕێکخراوبون و پێکهێنانی ئەحزابی سیاسی بەبێ هیچ قەیدو بەندێک.
7-یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو لە هەموو مافێکدا وە هەڵوەشناوەی هەموو ئەو یاساو ڕیسایانەی کە ناکۆک بێت لەگەڵ ئەمەدا.
8- یەکسانی هەموو دانیشتوان بەدەر لە ڕەگەز و دین و ئەتنیک و....
9- هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان.
10- هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیماننامەو گرێبەستە ئابوری و سیاسیانەی کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ دوڵەت و کۆمپانیاکاندا بەستویانەو دژ بە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانن.
11- دابینکردنی بیمەی تێروتەسەل بۆ هەموو کەسانێک کە بە هۆی باری تەندروستیەوە توانای کارکردنیان نیە.
12- گرتنەبەری هەنگاوی بە پەلە و پێویست بۆ دابینکردن و ڕێکخستنی گوزەرانێکی گونجاو بۆ ئاوارەکان.
سێهەم: بەرپاکردنی ڕیفراندومێکی گشتی و ئازادنە لە ژێر چاودێری دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان. لەم ڕیفراندۆمەدا خەلکی کوردستان ئازادانە بریار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایا دەیانەوەی لە چوارچێوەی عێراقدا بمێننەوە یان جیابنەوەو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن. پێویستە بەر لە ڕیفراندۆم 6 مانگ لە هەلومەرجێکی ئازادانەدا بوار بدرێت هەموو ئەحزاب و ڕێکخراوەکان ئەلتەرناتیوی خۆیان بۆ ڕای گشتی ڕون بکەنەوە. ئەنجامی دەنگدانی خەلک هەرچیەک بێت، ئەوە تاقە بریاری شەرعی خەلکی کوردستانە و دەسەڵاتی شوراکان بە هەمو توانا بۆ جێبەجێ کردنی دەست بەکار دەبێت.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بانگەوازی هەموو جەماوەری نارازی و ئازادیخواز دەکات کە لە پێناو ئەم ئامانجانەو تێپەڕاندنی دۆخی پرمەترسی ئێستاو بەرپاکردنی دەسەڵاتێکی ڕاستەوخۆی جەماوەری و شۆرشگێرانە، لە پشتی ئەم ئەلتەرناتیڤە ڕابوەستن و بۆ بەرپاکردنی شوراکان دەست بەکاربن. هەروەها بانگەوازی هەمو هەڵسوراوانی کرێکاری و کۆمۆنیست و ئازادیخواز دەکات بۆ نواندنی ڕۆڵی دەستپێشخەری و پێشڕەوانە لەم ڕێگایەدا.
هاوکات حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە پێویستە هەموو حزبە سیاسیەکان پابەندبن بە خواست و ئیرادەی شۆرشگیرانەی جەماوری کرێکارو ئازادیخوازی بەمەیدان هاتو و خۆیان نەخەنە بەرامبەر ئەم ئیرادەیەوە. ئەمە تەنها ڕێگای دەرهێنانی کۆمەڵگایە لە قەیران و بنبەستی ئێستا و دور ڕاگرتنی لە توندوتیژی و پێکدادانی خوێناوی. سیستەمی شورایی لەگەل ئەوەی تەنها شێوازی دەسەلاتدارێتی ڕاستەوخۆی جەماوەرە، لە هەمان کاتدا بالاترین جۆری دیموکراتیک و ئازادی سیاسی مسۆگەر دەکات. هەموو حزبە سیاسیەکان دەرفەتی ئەوەیان هەیە بەرێزگرتن لە ئیرادەی شۆرشگێرانەی جەماوەر و بەشداریەکی سیاسی لەم پرۆسە دیمکراتیک و ئازادانەیە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و پێگەی خۆیان بەدەست بهێنن.
حزبی کۆمۆنیستی کڕیکاری کوردستان
شوباتی 2016
ئەم بابەتە 224 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پارت و ڕێکخراوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-02-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 224 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەید حیکمەت
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
گرفتە فۆنۆلۆژییەکانی زمانی ستاندارد
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
ژیاننامە
تینا سۆران
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
ژیاننامە
نوور یوسف
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
ژیاننامە
جەلال باڵان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
سەعید سیاسی
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
عەبدول حەمە جوان - عەبدولی حەمە جوان
07-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدول حەمە جوان - عەبدولی حەمە جوان
ژیاننامە
شێروان بابان
17-05-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
شێروان بابان
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
ژیاننامە
شێخ عەلی
12-07-2023
ڤەژەن کشتۆ
شێخ عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گرفتە فۆنۆلۆژییەکانی زمانی ستاندارد
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,799
وێنە
  107,742
پەرتووک PDF
  20,032
فایلی پەیوەندیدار
  101,289
ڤیدیۆ
  1,475
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,648
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,125
هەورامی 
65,862
عربي 
29,462
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,174
فارسی 
9,002
English 
7,430
Türkçe 
3,616
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,509
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,247
پەرتووکخانە 
25,416
ژیاننامە 
24,839
کورتەباس 
17,385
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,565
پەند و ئیدیۆم 
12,824
شوێنەکان 
11,774
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,890
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,109
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,607
MP4 
2,400
IMG 
197,018
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەید حیکمەت
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
گرفتە فۆنۆلۆژییەکانی زمانی ستاندارد
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
ژیاننامە
تینا سۆران
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
ژیاننامە
نوور یوسف
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
ژیاننامە
جەلال باڵان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
سەعید سیاسی
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕۆمان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری وەشان - سکێنکراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ئایین و ئاتەیزم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!