ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دوای کۆبوونەوەکەیان لە ڕۆژی پێنجشەممە #03-03-2016# لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتون.
یەکەم: ڕێککەوتن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان و بەردەوامی کۆبوونەوەکانیان.
دووەم: هەردوولا داوا لەسەرکردایەتی خۆیان دەکەن لێتکێگەیشتنی دەباشان باشتر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سێیەم: جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی، سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە، کە بەمەرامی دروستکردنی دڵەڕاوکێ و شێواندنی باری ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە بڵاودەکرێنەوە.
چوارەم: دوپاتی دەکەنەوە لەهەماهەنگی نێوانیان بەردەوام دەبن و داواش لەهەردوو فراکسیۆنی گۆڕان و یەکێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەن، هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیاندا دروستبکەن.
پێنجەم: داوا لەمیدیای هەردوولا دەکەن، هەماهەنگی بکەن کە خزمەت بەپرۆسەی سیاسی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن.
شەشەم: بارودۆخی هەرێم ئاسایی بکرێتەوە، پەرلەمان بەبێ مەرج کارا بکرێتەوە و کێشەی مووچەش چارەسەر بکرێت.
03-03-2016