بەپێی هەواڵە ڕاگەیاندراوەکان،رۆژی 3 شەممە 11ی ڕەشەمەی 1394ی هەتاوی،هێزەکانی سپای ۆاسداران وهێزە ئەمنیەکانی ئێران بە درێژایی3کیلۆمەتر سنوورەکانی باشووری کوردستانیان تێ پەڕاندووەو تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە ئەمنیە کانی سەردەشت لەرۆژهەڵاتی کوردستان، لەرێگەی سنووری سەردەشت_قەڵادزێ هاتوونەتە نێو گوندی قەندۆڵ سەربە شاری قەڵادزێ وتەقەیان لە کاسبکارانی کورد کردووە،لەو تەقەیەدا کەسێکی کاسبکاری خەڵکی سەردەشت بریندار بووەو هێزەکان 30 ئەسپێ کاسبەکانیان کوشتووە.
لەم تەقەیەدا شارۆمەندی کوردی سەردەشتی “سۆران ئەحمەد پور “کوڕی “عەبدۆڵا ” لای چەپی سنگی پێکراوە.
لە وتووێژیک کە سۆران ئەحمەدپور بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بووی وتی; لە کاژێر 12رۆژی 3شەمە هێزەئەمنیەکانی ئێران هاتنە نێو گوندی قەندۆڵی شاری قەڵادزێ ودەستیان کرد بەدەس ڕێژ بەسەر ئێمە دا.لەم دەسرێژە من بریندار بووم وشارۆمەندی قەڵادزێیی بەناو ڕامان بردمی بۆ نەخۆشخانەی قەلادزێ،فیشەکەکە بەر لای چەپی سنگم کەوت ولەشانمەوە دەرچوو،هەروەها لەم ڕووداوەدا 30 ئەسپێ کاسبەکانیش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژران.
هەر لەم بوارەدا،مانگی پێشوو کاسبێکی کورد بەناو “کەمال ئیسماعیل زادە” لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بەدژواری بریندار بوو وبۆدەرمان وچارەسەری بردرابۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ.
هەروەها لەمانگی پێشوو لە بۆسەیەکی هێزەکانی سپای شاری سەقز،80 ئەسپی کاسبەکوردەکانی ئەمشارە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران.
شایەنی باسە لە بەهاری ئەمساڵەوە 42کاسبی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە یان کوژراون یان بریندار بوون.
http://kurdi.kmmk.info/2016/03/04/14121394/ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-03-2016