پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,436
وێنە 105,699
پەرتووک PDF 19,158
فایلی پەیوەندیدار 96,444
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەر لە ڕاپرسی، دەبێ چی بکەین لە کەرکووک؟
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەر لە ڕاپرسی، دەبێ چی بکەین لە کەرکووک؟
کورتەباس

بەر لە ڕاپرسی، دەبێ چی بکەین لە کەرکووک؟
کورتەباس

پرۆفیسۆر جەبار قادر
دوای ڕووداوەکانی نۆی حوزەیرانی ئەمساڵ، بارێکی نوێ لە عیراق و باشوری کوردستان هاتە کایەوە. ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کە بابەتی مادەی سەد و چل بوون، لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە ئازاد کران. بە بۆنەی ئەم ڕووداوانەوە باس و خواسی ئەم مادەیە دیسان سەری هەڵدایەوه. یەکێ لەو بابەتانەی باسیان لێوە دەکرێت، پرسی ڕاپرسییه. ‌ باسکردنی ڕاپرسی لە سەر دوا ڕۆژی ئەو ناوچانه،‌ بە جۆرێک لە جۆرەکان داننانە بە مادەی سەد و چلدا. لێرەدا کە باس لە کەرکووک دەکەین، مەبەستتمان هەموو ئەو ناوچانەیه، چونکە کەرکووک سیمبولی هەموویانە و لە هەمان کایشدا کرۆکی کێشەکانە. ‌
پێدەچێ زۆر کەس لەو باوەڕەدا بن کە پەنابردنە بەر ڕاپرسی شێوازێکی دەستوری و دیموکراتییە و ڕێگە لە هەندێ ئاڵۆزی نێوخۆیی و دەرەکی دەگرێت کە لە پرسی چارەسەرکردنی دۆزی کەکرکوکدا دەتوانن بێنە ڕێمان و ڕەنگبێ یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتنی کورد بە مافەکانی لەو ناوچانە. هەڵوێستمان هەرچۆنێک بێت لە مەڕ مادەی سەد و چڵ، ناچارین لە گەڵ ئەم بۆچوونەدا هۆشمەندانە هەڵس و کەوت بکەین. ڕاپرسی یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی مادەی سەد و چل لە دوای ئاساییکردنەوە و سەرژمێری. نوێنەرانی کورد لە بەغدا ڕەزامەندییان لە سەریان داوە و لە دەستوری عیراقدا جێگیریان کردوون‌.
ئێستا کە ئەم ناوچانە کەوتوونەتەوە دەستی کورد و بەر لەوەی باسی ڕاپرسی بکەین، پێویستیمان بە کۆمەڵی هەنگاو هەیە، کە دەتوانن واتایەک ب‌بەخشن بە ڕاپرسی و مافەکان بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان.
پێموایە خاڵی هەرە گرنگ و کەلێنی هەرە گەورە لەم بوارەدا نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی ئەو ناوچانەیه. دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەشدارییان لە هیچ یەکێک لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا نەکردووەو ئەو دەزگا شەرعییانەی ئەوڕۆ لە کوردستان دەسەڵات بەڕێوە دەبەن، ناتوانن ئیدیعای ئەوە بکەن، کە ئەوان نوێنەرایەتی خەڵکی ئەو ناوچانه دەکەن و لە سەر ناوی ئەوان دەتوانن بڕیار لە چارەنووسیان بدەن. کاربەدەستانی هەرێم قەت بیریان لەوە نەکردەوە جۆرە نوێنەرایەتییەک لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبایەتی دروست بکەن بۆ ئەوەی لە ڕۆژێکی وەکو ئەوڕۆدا بەکاری بێنن بۆ ئەوەی ڕەوایەتی زیاتر بدەن بە داواکارییەکانی کورد. هەڵبەتە هەموو کوردو کوردستانییەک مافی ئەوەی هەیە لە سەر دواڕۆژی ئەم ناوچانە قسەی هەبێ، بەڵام بەر لە هەر کەسێ مافی دانیشتوانی ئەو ناوچانایە بڕیاڕ لە شێوازی بەڕیوەبردنی خۆیان بدەن، هەڵبەتە لە چوارچێوەی کوردستانێکی ئازاددا. لێرە دروشم و دروشمبازی دادی کەس نادات. ئەوڕۆکە لە کوردستان نەریتێکی ئەوەندە خراپ دروست بووە، بچووکترین پلە و پایەی بەڕێوەبەرایەتی نادرێت بە کەسێک خەڵکی " دەڤەرەکە" و کوڕی خێڵ و عێڵەکە نەبێت. تەنها لە پرسی کەرکووکدا کاربەدەستانی کورد زۆر حاتەمییانە و نەتەوەییانە بیردەکەنەوە و دۆسێی کەرکووک ڕادەستی کەسانێک دەکەن کە کەمترین زانیارییان لە سەر کەرکووک نیە و ڕۆژێک لە ڕۆژان لەو شارە ژیانیان بەسەر نەبردووە.
ڕەنگبێ کەسانێک هەبن بڵێن، ئەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە زۆرینەی ئەندامانی کوردن‌، نوێنەرایەتی خەڵکەکەی ناکات. بەداخەوە دەبێ بڵێین ئەو ئەنجومەنە زیاتر لە پێنج ساڵە کاتەکەی بەسەرچووە و نەتوانراوە هەڵبژاردنێکی نوێ بکرێت. ئەو ئەنجومەنە بە قانونێک کار دەکات کە لە هیچ شوێنێکی دیکەی عیراق و هەرێمی کوردستان کاری پێناکرێت. ئەمە گوناهی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە نیە، بەڵکو ئەمە ئەنجامی ئەو سیاسەتە دژ بەکوردەیە کە کاربەدەستانی عەرەبی عیراق لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا خەریکی جێبهجچیکردنی بوون.
دامەزراندنی نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کارێکی پێویستە و ناکرێت دوابخرێت. ئەمە بانگەشە نیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی‌ ئەو دام و دەزگایانەی هەن، بەڵکو دەکرێ بۆ بەهێزکردن و پشتیوانیکردنیان بەکار بهێنرێت. ئەم نوێنەرایەتییە چۆن دروست دەکرێت و دادەمەزرێ، ئەوە بابەتێکی دیکە و دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و نوێنەرانی ڕاستەقینەی دانیشتوان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە بۆ کۆنگرەیەک بانگهێشت بکات و داوایان لێبکات لە سەر باری ئەوڕۆ و دواڕۆژی ناوچەکانیان وتووێژ بکەن و ڕاوێژیان پێ بکات و لە سەر کۆمەڵێ بڕیاڕ ڕێکبکەون و نوێنەرایەتییەک بۆ خۆیان دەستنیشان بکەن بۆ بڕیاردان لە سەر دواڕۆژی ناوچەکانیان. ئێستا ڕەوشەکە لە هەموو کاتێ لەبارتره بۆ کارێکی لەم جۆرە‌، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە هەڕەشەیان لە سەرە و ڕاستییەکانیان بۆ دەرکەوتووە و بەشێکیان هاتوونەتە سەر ئەو باوەڕەی کە چارەنووس و دواڕۆژیان لە تەک کوردایە. هەڵبەتە ئەمە دەبێت ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت و کۆنگریەکی ڕاستگۆیانە و ڕاستەقینە ‌بێت و دوور بێت لە میهرەجان و فستیڤال کە بووەتە باو لە کوردستان.
لە بارەی ئاساییکردنەوەوە ئەوەی تا ئێستا کراوە ئەوەیە کە ئەو عەرەبە هاوردانەی هێنرابوون بۆ تەعریبکردنی کوردستان و پارە و زەوی و پلە و پایەیان لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە پێ بەخشرابوو، جارێکی دیکە بە بیست ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوی لە پارێزگاکانی پێشووییان " قەرەبوو" کراونەتەوە و ئەوجاش زۆربەیان نەچوونەتەوە. کوردی ڕاگوێزراو دەرکراویش بە دە ملیۆن دینار " قەرەبوو" کراوەتەوە. کردەوەی وا تەنها لە ولاتی نادادپەروەری وەکو عیراق دەتوانێت ڕوو بدات. لەم بارەیەوە دەتوانین بڵێین پرۆسەکە هەنگاوێک بۆ پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە بووە. سەرباری عەرەبی هاوردە، دەیان هەزار عەرەبی دیکە لە ژێر پەردەی شەڕی مەزەبی و هەندێکیشیان بە هان و پشتگیری دارایی گروپە شۆڤینی و توندڕەوەکانی عەرەب ماڵ و موڵکیان لە کەرکووک کڕیوە و بوونەتە بنکەی تاوان و تیڕۆر لەو شارە و ئەمن وئاسایشی دانیشتوانیان تێکداوە. هەموو ئەوانەی بە پێی مادەی سەد و چل دەبوایە بگەڕێنەوە پێویستە مەرجەکانیان بەسەردا بەسەپێنرێت و ئەوانەشی بە ناوی ئاوارەوە هاتوون‌ پێویستە کەمپی تایبەتیان بۆ دروست بکرێت و لە ژێر چاودێری توندی هێزەکان ئاسایشدا بن.
ڕاستکردنەوەی هاوسەنگی لە فەرمانگە و دەزگا گشتییەکاندا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی مافەکان بۆ خاوەنەکانیان. لە کاتێکدا عەرەبی هاوردە لە هەموو لایەکی عیراقەوە دەهێنران و لە فەرمانگەکاندا پلە و پایەییان پێ دەبەخشرا، چەندین وەچەی کورد بە حەسرەتی ئەوەوە بوون لە شارەکەی خۆیاندا کارێکیان دەسبکەوێ. بەهەزاران مامۆستا و دەرچووانی زانکۆ و سەدان هەڵگری بڕوانامەی باڵا ناچار بوون لە شارەکانی دیکەی کوردستان و عیراق کار بکەن، دوای دەیان ساڵ ژیان لەو شارانە ئەستەمە بتوانن بە یەکجاری بگەڕینەوە بۆ کەرکووک. لەم چەند سالەی دوای ڕووخانی ڕژێمیش کاربەدەستانی بەغدا بە بەردەوامی کارمەند و فەرمانبەری نوێی عەرەبیان دەناردە ئەم ناوچانە و بەهەزاران گەنجی کوردیش بە بێ کار و دامەزراندن مانەوە و دوور لە پسپۆری و شارەزاییان کار دەکەن.
خاڵێکی دیکەی ئاساییکردنەوە گەڕانەوەی ئەو ناوچانەیە کە ڕژێمی بەعس لە کەرکووکی دابڕیبوون و لکاندبوونی بە پارێزگاکانی دیکەوە (خورماتوو بۆ سەر تکریت، کفری بۆ سەر دیاله،‌ چەمچەماڵ و کەلار بۆ سەر سلێمانی و پردێ بۆ سەر هەولێر). ئەم ناوچانە ئەوڕۆ هەموو لە ژێر دەسەڵاتی کورددان، ئەنجومەنی قەزاکان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەتوانن بە ڕەسمی داوا بکەن، ئەم قەزایانە بگەڕێنەوە سەر کەرکووک و ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمن بخرێنەوە سەر کەرکووک بە فەرمی و ئەوانی دیکەش بە کردەیی. تا ئێستا بەرپرسانی کورد هیچیان لەم بارەیەوە نەوتووە و نازانین پاکانەیان بۆ دواخستنی ئەم کاره چیە. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش هەڵوێستی لەم بارەیەوە ڕوون نیە.
بە بێ سەرژمێرییەکی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کە پایەی دووەمی مادەی سەد و چلە، نازانین ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە چەندە. کێ کەرکووکییە و کێ کەرکووکی نیە، کێ مافی هەیە لە ڕاپرسیدا بەشداری بکات و کێ مافی نیە. کێ ڕاپرسییەکە دەکات. ئایە هەر بە خۆمان دەیکەین؟ یا پەنا دەبەینە بەر ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، کە ماوەیەکی زۆریان پێدەوێ بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ بکەن و ئەنجامی بدەن، ئەگەر قایل بن بەوەی کە بیکەن؟. ئەمانە و دەیان پرسیاری دیکە وەڵامیان لای کەس ڕوون نیە.
لە کەرکووک و هەموو ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر چاوەڕوانی کورد دەکات، پێویستە پەلەیان لێبکرێت و کۆمەڵێ ڕاستی لە سەر زەوی ئەو ناوچانە بەرجەستە بکرێن و لە سەر هەندێ شتی بچووک ئاسۆی ڕووناکمان لێڵ نەکرێت.
ئەم بابەتە 12,077 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
هۆز - تیرە - بنەماڵە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 12,077 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,436
وێنە 105,699
پەرتووک PDF 19,158
فایلی پەیوەندیدار 96,444
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!