نووسینی: ئەحمەد قادر سەعید
بابەت: یادەورییە ڕۆمان
لەدووتوێی 282لاپەڕەدایە ئەم کتێبە گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی ناوچەی پشتدەرە لەشێوازی ڕۆمانی یادەوەرییدا نووسەر باسی ڕۆژگاری ئەو ناوچەیە دەکات و دەمانباتەوە بۆ بەسەرهاتی ڕابردووی ئەو ناوەچەیەو نەهامەتییەکانی خەڵک و باسی قەڵادزێی پێش هاتنی دامودەزگاکانی عیراق دەکات کە شارەکە لەلایەن بنەماڵەی میراودەلییەکانەوە بەرێوە براوە، چیرۆکی ستەمی بەعس لەخەڵکی ئەو ناوچەیە دەگێڕێتەوە کە چۆن ئازاری خەڵکیان داوە، لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆکە سیاسییەکان و حیکایەتی ستەمی دەسەڵات چیرۆکە سادەکانی شارو چیرۆکی عەشق و دڵدارییەکانیش دەگێڕێتەوە. باس لەشاعیرانی شار ئەکات. نووسەر لەپێشەکی ئەم ڕۆمانە یادەرییەدا دەڵێت: ئەم بابەتەی لەبەر دەست تۆی خوێنەری خۆشەویست و بەڕێزدایە بریتییە لەچەردەیەک لەو یادەوەرییانەی ساڵانێک لەگەڵ ئەندامێکی ناو شارە جوانەکەی قەڵادزێدا ژیاون ئەویش نووسەری بابەتەکە خۆیەتی من بەر لەهەر شتێک بۆیە ویستم ئەو یادەوەرییانە بەخوێنەر ئاشنا بکەم، چونکە یادکردنەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان، جا هەر نووسینێک بێت، بە بەشێک لەمێژووی شارەکە هەژمار دەکرێت، نووسینەوەی مێژووش ئەرکی سەرانی هەموو تاکێکە، ئەگەر مەبەستی بێت نەوەکانی داهاتوو لەو ڕاستییانە ئاگادار بکاتەوە. لەبەشێکی دیکەی کتێبەکەدا نووسەر لەباسی ساڵانی سییەکانی شاری قەڵادزێدا دەڵێت: شاری قەڵادزێ هەتا ساڵی 1938 هەر بەشێوەی عەشایەری بەڕێوە دەبراو کەم کەس هەبوو بتوانێ شان بدات لەشانی میراودەلییەکانی دەورووبەری یان هەر کەس نەیدەتوانی بڵێ منیش کەسێکم ڕۆڵێکم هەیە خۆ ئەگەر لەو ڕووەوە سروەیەکان ببیستایە ئەوە دەستبەجێ بەپلانێک لەناویان ئەبرد. ئەو بارودۆخە هەتا ساڵی 1939 بەردەوامی کێشا و لەو ساڵە بەدواوە دامودەزگاکانی حکومەتی عیراق هاتنە ناو شارەکەوە و ناوچەی پشدەریان وەک قەزایەک خستە سەر لیوای سلێمانی.