ساڵی 1982 لە شاری کرماشان لە دایک بووە و ساڵی 2004 لە زانستگەی "ئازاد"ی شاری بروجێرد بڕوانامەی زمانناسیی ئەدەبیاتی ئینگلیزی وەرگرتووە و ساڵی2011 کارناسیی باڵای لەو ڕشتەیەدا لە زانکۆی تەورێز وەرگرتووە.
ئەو ژنە نووسەرە لە ساڵی 2006ەوە وەک ئەندامی فەرمیی ئەنجومەنی ژیار لە شاری کرماشان وەگیراوە و لەو ئەنجومەنەدا دەست بەکاری چیرۆکنووسی کردووە.
ناوبراو کۆمەڵەچیرۆکئ "مشتێ خۆشی" لە ساڵی 2010 دا چاپ و بلاو کردووە و دواتریش لە ساڵی 2012 دا کتێبی "وارسیان ئوردەک"لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕان کرد و لە ماڵپەڕی "شەفەق" بڵاوی کردەوە.