بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، لەمانگی ڕابردوودا 10 ملیۆن و 148 هەزارو 487 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، کە دەکاتە ڕۆژانە 327 هەزارو 371 بەرمیل.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، حکومەتی هەرێم 557 ملیۆن و 272 هەزارو 177 دۆلاری وەرگرتووە کە 350 ملیۆنی قەرزو پارەی پێش فرۆشتنی نەوتە، 36 ملیۆن و 114 هەزارو 177 دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانی نەوت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوت بۆ ماوەی 12 ڕۆژ وەستاوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سامانە سروشتییەکان، لەمانگی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم دوو کڕیاری هەبووە بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی، کڕیاری یەکەم 137 ملیۆن و 959 هەزار و 157 دۆلاری داوە بەهەرێم، کڕیاری دووەمیش 69 ملیۆن و 313 هەزارو 20 دۆلاری داوە بەهەرێم، هەروەها کڕیاری سێ یەم 200 ملیۆنی وەکو پارەی پێش فرۆشی نەوت ڕادەستی حکومەت کردووه و بڕی 150 ملیۆنیش لەلایەن وڵاتێکی بیانی یەوە دراوە بەهەرێم، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەکە ئاشکرابکات.
ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی شوبات/2 بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردبوو (رۆژانە 350 هەزارو 67 بەرمیل) لەڕێگەی بۆری هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکی. له و مانگەدا هەناردەی نەوت بۆ ماوەی 13 ڕۆژ وەستابوو.
بەپێی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەمانگی دوودا زیاتر بووە لە 303 ملیۆن و 943 هەزار دۆلار خراوەتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم، کە 100 ملیۆنی پارەی پێشەکی فرۆشتنی نەوت بووە، له و پارەیەش زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلاری دراوەتە کۆمپانیا نەوتییەکان.
- 03-04-2016