لەکۆی 1600 نەخۆشی ئۆتیزم لە کوردستاندا 600 نەخۆشیان لە پارێزگای سلێمانیدان، بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیچاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی نەخۆشیەکە ڕوو لەزیادبونە.
ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2016، ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم بوو، به و بۆنەیەشەوە لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بەڕێوەچوو، لە ژێر دروشمی (بۆ ئەوەی خێزانەکان لەگەڵ گرفت و ئازارەکانیان تەنها نەبن).
ئۆتیزم نەخۆشییەکی جیهانییه و نیشانه و ڕێژه و ئاستەکەی لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر جیاوازه و بە شێوەیەکی گشتی منداڵان کێشە لە کۆئەندامی دەماریاندا هەیه و ناتوانن ڕێگاکانی پەیوەندی وەک قسەکردن و ئاماژە بەکاربهێنن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نابەستن و زۆرەی کات دوورە پەرێز دەبن.
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیچاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە خەندانی وت "نزیکەی 1600 منداڵی نەخۆشی تۆتیزم هەن کە دەستنیشان کراون و لەوانە نزیکەی 600 یان تەنها لە پارێزگای سلێمانین، لە هەرێمی کوردستانیش ژمارەکە ڕوو لە زیادبوونە".
لەبارەی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم و بەڕێوەبەردنی بۆنەکەوە عومەر گوڵپی وتی : "ئه و ڕاستیە تاڵەی گرنگە و پێویستە بیزانین زۆربوونی ژماره و ڕێژەی ئه و نەخۆشییەیە لە ئاستی دونیادا، هەروەک ئه و بارگرانییەی هەم لەسەر خێزان و هەم لەسەر منداڵی تووش بوو هەیەتی وایکردووە وڵاتانی پێشکەوتووی دونیا بە بایەخەوە کاری تیا بکەن و ئاوڕێکی جیدی لە ژیانی منداڵانی ئۆتیزم و خێزانەکانیان بدەنەوە".
له و بۆنەیەدا کە د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئامادەی بوون، تێیدا وتەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ئۆتیزم و وتەبێژی خانەوادەی منداڵانی ئۆتیزم خوێنرایەوە.
هەروەها لەلایەن نەبەز هەورامی توێژەرو شاعیر، شیعرێکی تیایبەت بە بۆنەکە پێشکەشکرا، هەروەک بەشێکی بۆنەکە تەرخان بوو بۆ دابەشکردنی دیاری بە سەر منداڵاندا.
لە ساڵی 2008 ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژێکی تایبەتکردووە بەم نەخۆشییه و هەموو ساڵێک لە ئاستێکی فراواندا گرنی پێدەدرێت و بە بایەخەوە کار بۆ ئۆتیزم دەکرێت.
- 06-04-2016