ساڵی1959 لەدایکبووە، لە 1979 پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی کۆڕەکەوە کردوو، دوای تەواوکردنی پەیمانگای مامۆستایان لە 1982 بۆتە پێشمەرگە لەتیپی 86ی دەشتی #هەولێر# بەبێ دابڕان، پلەکانی کادیریی بڕیووە ولە 1990 بۆتە ڕابەر سیاسی بەتالیۆنی 8 لەنۆکان.
تاهیر بەکر ئەو شاسوارەی ڕێی ئازادی، ئەو پێشمەرگە خۆڕاگرەی کە ئەنفال و شکستەکان نەک نەیانبەزاند، بەڵکو سورتریان کرد لەتێکۆشان و کۆڵنەدان، ئەو مامۆستا دڵسۆزەی هەمیشە ڕێنیشاندەری هاوڕێکانی بوو بۆ خۆگۆشکردن بەبیرو ڕەفتاری چاک، جگە لەهەڵگرتنی چەکی پێشمەرگایەتی، هەڵگرتنی چەکی زانست و قەڵەمیشی بەپێویست دەزانی، بۆیە لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگانە شەونخونی بەدیار وشەوە دەکێشا، بۆئەوەی لەسەنگەری زانستیش ڕۆڵی دڵسۆزانە ببینێ و وشەی کوردی لەدڵی نەوەی نوێ خۆشەویستتر بکات و دیرۆکی شۆڕش و ستەمەکانی داگیرکەرانیان پێ ئاشنابکات.
دوانامە:
پێش ڕاپەرین پارتیزان بووەو دواتریش جگە لەکاری سیاسی ناو هێزی پێشمەرگە، لەخوێندن بەردەوام دەبێ و کۆلێژی زمان تەواودەکات و بەردەوام دەبێ تا بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی ماستەریش بەدەستدەهێنێ، هاوکات هەم خوێندکارو هەم مامۆستا دەبێت لەزانکۆکانی #سلێمانی# و کۆیە، بەداخەوە لەدوا قۆناغی نوسینی نامەی دکتۆراکەی و لەشەوی 23\24-08-2005 لێمان دابڕا، بەلام بوو بەمێژوویەکی گەش و پڕشنگدار. هەزار سلاو لەگیانی پاکی.