لە ساڵی 1964 لە خێزانێکی کورد پەروەرو نیتیمان دۆست لە گوندی (حیدرە سور) ی سەربە شارۆچکەی #خورماتوو# چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، پاشان لەساڵی 1970 چووەتە گوندی (قوم پەڵک)، ساڵی 1971 چووەتە قوتابخانەی شێخ (هەوازی سەرەتایی) لەوێ خوێدنی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان چووەتە قوتابخانەی ناوەندی لە ناحییەی نەوجول لە ساڵی 1978 و پەیوەندی کرددوە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە لە ڕێکخستنی سنووری ناحییەی نەوجول کاری کردووە، لە ڕۆژی 1 07-01-1980 پۆلی سێی ناوەندی تەواو نەکرد و پەیوەندی کردەوە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە هەرێمی (5) ی قەرەداغ، پاشان ڕەوانەی سەرکردایەتی کراوە لای (کاک سالار عزیز) لە خڕی ناوزەنک. لە 15-07-1981 لە سەر بڕیاری سەرکردایەتی گڕایەوە بۆ هەرێمی (5) ی قەرەداغ لە مەفرەزەی هەرێم لای کاک (سامان #گەرمیان#ی) لەوێ کرایە لێپرسراوی مالییە لای کاک سامان، هەر لەو ساڵەدا تیپی (51) ی گەرمیان کرایەوە، شەهید (سوارە) کرایە جێگری مەفرەزە لە کەرتی (5) ی تیپی (51) ی گەرمیان، بەڵام لە 01-01-1981 هەموو کەس و کارەکەی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە گیران و ڕەوانەی زیندانەکانی (ئیسحاقییە و بەغدا) کران، پاشان 2 ساڵ زیندانی لە لێبوردنێکی سیاسی ڕژێمی بەعس ئازاد کران، لە ساڵی 1983 لە گوندی دێلێژەی بازیان بریندار کرا، هەر لەو ساڵەدا شەهید (سوارە) فەرماندەی مەفرەزە بوو، کەرتی (5). لە کۆتایی ساڵی 1983 کرایە جێگری کەرتی (4) ی تیپی (51) ی گەرمیان لە سنووری قادرکەرەم/ قەیتول. لە ساڵی 1985 کرایە فەرماندەی کەرتی (5) تیپی (51) ی گەرمیان. لە 20-04-1985 لە شەرَێکی گەورە لە ناحییەی نەوجول بەسەختی بریندار کرا. پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێران کرا لە (تەبریز) بۆ ماوەی چەند مانگێک لەو نەخۆشخانەیە مایەوە، پاش نەشتەگەرێکەی کڕایەوە ناو کەرتەکەی کەرتی (5) ی تیپی (51) ی گەرمیان دەستی کردەوە بەکار و چالاکی لە سنووری کەرتەکەی، چەند جارێکیش ماڵی باوکی بەر شاڵاوی گاردی کۆماری کەوتوە وتاڵان کراوە و ستوینراوە. شەهید (سوارە) ئەندامی کۆنفراسی کۆمەڵەو سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، بەوتەی هاوسەنگەرو هاوخەباتەکانی، شەهید (سوارە) پێشمەرگەیەکی ئازا و دڵسۆزی گەلەکەی بوو، لەکاتی ڕۆژەسەختەکان و هەڵمەتی پێشمەرگەدا، شەهید (سوارە) بێوێنەبووە و لەچەندین شەڕی ڕووبەرودا، لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا و شانبەشانی هەڤاڵانی جەنگاوەو خۆی خستۆتە بەر گولە ی دووژمنانی. لەپێناوی ڕزگارکردنی نەتەوە وخاکەکەی لەژێردەستی ڕژێمی بەعس و جاشە نەتەوەفرۆشەکان. لە ماوەی ساڵانی پێشمەرگایەتی (3) جار بەسەختی بریندار کراوە. بەڵام لە شەوی 7-08-01-1988 لە سەر جادەی (خورماتوو- #کفری#) لە چالاکیکدا چونە سەر ڕەبایەیەکی جاشە خۆفرۆشەکان لە سەر ئەو ڕێگایە و کەوتنە بۆسەی جاشەخۆفرۆشەکانەوە وهەرلەوشەڕەشەدا شەهید کرا و بووە قوربانی. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید (سوارە) و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خاکی کوردستان. سەرچاوە. (کاک/ تەیب عەلی حەیدەر.) هاوڕێی شەهید (سوارە)