لە سالی 1957 لە دایکبووە لە گوندی ئەشکەسەقا، دوای باوکی کە مەلا بووە هاتونەتە گوندی #سەردەشت#ی سەر بە شارەدێی قوشتەپە وهەر بویە باوکی بە مەلا قادری سەردەشت بە ناو بانگ بووە.هاوری ئارام هەر لە مندالیەوە حەزی لە ئەدەب وهۆنراوە دەکرد لە یادمە بە یەکەوە لە قوتابخانەی سەرە تای بووین بەیانیان لە ناو قوتابیەکان مامۆستا دەری دەهیناو سرودو هونراوە ی دەخویندەوەهەروەها قوتابخانەی ئامادەی پیشەسازی لە هەولیر تەواو کرد.شەهید لە بنەمالەیکی کورد پەروەر بوون.باوکی زۆر خۆشەویست بوولای خەلک ڕیزی تابەتی خۆی هەبوو.شەهید لە سالی 1980 هاتۆتە ڕیزی پیشمەرگایەتی وبۆ یەکەم جار لای حیزبی سۆشیالست بووە بە پ.م بۆ ماوەی چەند مانگیک دوای لە گەل هاوری ئەحمد شاهینی برای هاتنە ڕیزی حیزبی شیوعی عیراق وبەردەوام بوو لە پ.م تارۆژی شەهید بونی..هاوری هەر لە بەر ئازایەتی لی هاتووی هەر زوو لە ڕیزی حیزب توانی دەوری بەر پرسی وەربگریت لە شانەکانی حیزب ولە ناو پەلو لقی پ.م بوە بە ڕابەری سیاسی پەل ولقی دەشتی هەولیر.کاری دەکرد وبەشداری چەندان چالاکی کردووەوهەر ڕەبیەگرتنو چونە ناو شاری هەولیرو شەرەکانی دەشتی هەولیروکۆیەو خۆشناوەی ودەشتی حەریرو بەرانەتی کە خۆی ڕابەر سیاسی بوو لە لقی بەرانەتی. لە 04-09-1988 شەهید بووە.