ژیار جیهانفەرد
ژیار جەهانفەرد، بە ناوی پاسپۆرتی (Sajjad Jahan Fard)، لە ساڵی 1985 لە شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای #کرماشان# لەدایکبووە.
ژیار چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران و تورکیاوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە و ئێستا ئەندامی PENی ئەڵمانییا و PENی کوردە
ماوەی نزیکەی 20 ساڵە چالاکی و لێکۆڵینەوەکانی ژیان لەسەر ئەدەب و هونەر و زمانی کوردی (کەڵهوڕی، کرمانچی، سۆرانی و لەکی) بووەتە هۆی بڵاوکردنەوەی زیاتر لە 10 کتێب و چەندین وتار.
- ئەفسانەیل وڵات میدیا – (ئەفسانەکانی وڵاتی میدیا) ئەم کتێبە 7 بەرگە کە بەرگی 1، 2، 3، 4 ئەم زنجیرە پرتووکە لە ئەنستیتو کەلەپووری کورد لە سلێمانی چاپ و بڵاو بووە.
- فەرهەنگی ناوی کوردی (مانشت) چاپی یەکم ساڵی 1389 لە لایەن چاپخانەی (سەعادەت) و چاپ دووهەمییشی لە لایەن چاپخانەی حیانه و چاپ و بڵاو بووە.
- ئێڤلین تەرجمەی 9چیرۆک لە گەورە نووسە ڕانی دنیا بە کوردی. ئەم کتێبە لە ساڵی 1390 لە لایەن چاپخانەی باخ نەی کرماشانه و چاپ و بڵاوه و بووەتەوە.
- هەرمانێک لە بێدەنگیدا سێ4 جلد. کۆکردنەوە و شیرۆڤەی بەیت و شێعرە فۆلکلۆرە کوردیەکانی ناوچەی – ئیلام، کرماشان، خانەقین- بەرگ یەکم /لایەلایەی دایکانی کورد. بەرگ دووهەم، هەلبەستی بنملی، هۆرە و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی. بەرگی سێیەم، هەڵبەستی موور و ئاغەمیڕەو و چەمەری فۆلکلۆری کوردی. ساڵی چاپ 2017 کرماشان. بەرگی یەکەمی بە کورمانجی لە دیاربەکر سالی 2017 لە لایەن چاپخانەی J&J و هەروەها بە سۆرانییش لە ئەنستیتو کەلەپوری کورد لە سلێمانی چاپ کراوە.
- نووسینی وتار بۆ کۆڤار و ڕۆژنامە کوردی و فارسیەکان وەکوو: مەهاباد، سروە، ندای جامعە، سیروان، زەند، زارەما، زمانناسی، ڕامان، ژیلوان و...
- بەرپرس و سەرنووسەری کۆڤاری ژ ک کۆڤارێک ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەرییه و لە ئاڵمانیا بە زمانی کوردی و کورتەی ئنگلیسی چاپ دەبێت.
- سەرە سەنگەلاکان، کورتە چیرۆکی کوردی (ئەم کتێبە که هەشت چیرۆکی لە خۆ دەگرێت لە لایەن پن کلوپی ئاڵمانەوە وەرگێران کراوەتە سەر زمانی ئاڵمانی و لە ناو ئەم ساڵەدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە).[1]