ناوی تەواو : محەمەد مستەفا عەلی
ناسراو بە : محەمەد بەحرکەیی
تەمەن : 1960
شوێنی لە دایک بوون : گوندی بحرکە
ئاستی خوێندن : تا چواری ئامادەیی خوێندوە.
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : چیمەن بکر ئیسماعیل
ناوی مندالەکان : بەشدار، ئەسرین، سەرکار، ئاشنا، ڕۆشنا، پێوەر، تارا.
عەشیرەت : گەردی
سالی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتیەوە: 1982
دواتر لە ساڵی 1983 لە تیپی 85ی بەرانەتی درێژە بە پێشمەرگایەتی دەدات.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری دەیان داستان شەروچالاکی هەمەجۆری ناوشارکردووە لەوانە، داستانی سماقولی، گرتنی هیران و نازەنین، لێدانی بیرە نەوتیەکانی #کەرکووک#، شەری قۆپی جوانەگا، گرتنی شارۆچکەی تەق تەق، داستانی سەری ڕەش، لێدانی ڕەبیەکانی جادەی کۆیە، زیاتر لە 10 چالاکی ناوشار،
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (7) جار بریندار بووە.
شەهید باوکی لە ساڵی 1967 تیرۆر دەکرێ لە لایەن حزبێکی کوردیەوە.
شەهید لە سالی 1991 ڕۆلی گرینگی بینیوە لە ڕاپەرین.
بەهۆی سیاسی یەوە ساڵی 1996 ئاوارەی کۆیە بووە.
چەندین پلەی سەربازی وەرگرتوە لە دوای ئاوارەیی.
لە ساڵی 1999 بەشداری خولی ئەفسەرانی قەلاچۆلانی کردوە بە پلەی ئەفسەر بەسەرکەوتووی تەواو کردوە،
لە ساڵی 2002 پلەی پاش خولی تەرقیە بۆتە مقدم
دوا پلەی جێگری لەشکری (1) بووە لە فەرماندەی دووی #هەولێر#
لە ڕێکەوتی 28 32003 لە پاککردنەوەی تیرۆریستانی جوندلسلام شەهید بوو.
شوێنی شەهید : ناوچەی هەورامانی سنوری هەلەبجە.