- بارودۆخی شارۆچکەی خورماتوو هەر نائارامە و ئاگربەست شکا و کوژراو و بریندار لە هەردوولای لێکەوتەوە.
- وەسفیە بەنی وەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار ڕایگەیاند، بارەگایەکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تەنیشت سەربازگەی کەسکێ بووە بە ئامانجی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لەئاکامدا 17 چەکدار کوژراون و بریندار بوون.