لەدایکبووی ساڵی 1978ـەو لەساڵی 2002 خێزانی پێکهێناوەو خاوەنی کچێکە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ڕاگەیاندنە.
ماوەی 20 ساڵە کاری ڕاگەیاندن دەکات. پێشتر لە هەریەک لەڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان وەک بێژەر و مۆنتێر کاریکردووە و دواتریش لە سەتەلایتی گەلی کوردستان وەک بێژەر کاریکردووە. ئێستاش لەدەزگای میدیای کوردسات وەک بێژەری هەواڵ و بێژەری بەرنامەی سیاسی کاردەکات.