وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسان/4 بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، لەمانگی ڕابردوودا 15 ملیۆن و 356 هەزارو 651 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، کە دەکاتە ڕۆژانە 511 هەزارو 888 بەرمیل.
ئامارەکە کە لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتوە کە حکومەتی هەرێم 376 ملیۆن و 395 هەزارو 901 دۆلاری وەرگرتووە کە 58 ملیۆن و 895 هەزارو 901 دۆلار دراوە به و کۆمپانیایانەی نەوتەکەیان بەرهەمهێناوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەمانگی ڕابردوودا بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر بۆرییەکە لەکارکەوتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی ئازار/3 بڕی 10 ملیۆن و 148 هەزارو 487 بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردبوو (رۆژانە 327 هەزارو 371 بەرمیل).
به و پێیەش بێت لەمانگی نیساندا پێنج ملیۆن و 208 هەزارو 164 بەرمیل زیاتر هەناردە کراوە بەبەراورد بەمانگی نیسان.
لەوەشدا بڕی 557 ملیۆن و 272 هەزارو 177 دۆلاری وەرگرتووە، بەڵام 350 ملیۆنی قەرزو پارەی پێش فرۆشتنی نەوت بوو، 36 ملیۆن و 114 هەزارو 177 دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانی نەوت.
بەڵام لەمانگی نیساندا، هەناردەی نەوت بۆ ماوەی 12 ڕۆژ وەستاوە، ئەوەش کاریگەری هەبوە لەسەر کەم هەناردەکردنی نەوت و ئابوری هەرێم.
هەروەها لە مانگی شوبات/2، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردبوو (رۆژانە 350 هەزارو 67 بەرمیل) لەڕێگەی بۆری هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکی. له و مانگەدا هەناردەی نەوت بۆ ماوەی 13 ڕۆژ وەستابوو.
- 06-05-2016