ناوی تەواو : حەسەن ئەنوەر حەسەن زێندین
ناسراوە بە : مامۆستا کاوە مەخموری
تەمەن : 1950
شوێنی لە دایک بوون : شارۆچکەی مەخمور
عەشیرەت : مەموندی
ئاستی خویندن: سەرتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە مخمور تەواو دەکات دواتر پەیمانگای مامۆستایانی #هەولێر# تەواو دەکات.
لە پۆلی یەکەمی ناوەندی لە ساڵی 1962 هاتۆتە ڕێزی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
لەساڵی 1966بۆ 1967 لە خانەی مامۆستایان وەردەگێرێ.
لە ساڵی 1967شەهیدکاوەو هندێک لە برادەرانی مخمور پەیوەندی بەرێکخستنەکانی (پ. د. ک) دەکەن بە خوالێ خۆش بوو (عەلی هەژار)
باری خێزان : خێزاندار (15 6 1973) هاوسەرگیری کردوە.
ناوی خێزان : ژیان ئەنوەر یابە
ناوی مندالەکان : ئاوارە، یادگار : نیگار.
سەرەتا بەشداری شۆرشی ئەیلولی کردوە تا هەرەس هێنانی شۆرش
دواتر گواسترایتەوەباشوری عێراق، پاش یەک ساڵ گەراوەتەوە مخمور.
لە ساڵی 1974 پەیوەندی بەرێکخستنەکانی کۆمەلەی لینینی مارکسی کوردستان دەکات.
لە ساڵی 1976 دامەزراوە بە مامۆستا لە گوندی (وەلزێ) دواتر گواسترایتەوە قوتابخانەی شیناویً نزیک بەستۆرە..
لە سەرەتای ساڵی 1979 بریاری دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ڕژێم بۆ دەرچوو، بەلام ناوبراو شاری جێ هێشت.
لە ساڵی 1979 مانگی 2پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هەرێمی (8) دەشتی هەولێر لەگەڵ شەهید مەلا غفوور بەیەکەوە دەبن بەپێشمەرگە.. کە ئەوکاتی شەهید سید کریم بەرپرسی هەرێم بووە.
سەرەتا سەرکردایەتی وەکو کادری کۆمەلایەتی و جەماوەری ڕەوانەی بناری کۆسرەتی دەکات کەناوبراو ڕۆلێکی باشی بینیوە.
پاشان دەکرێتە لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی دۆڵی بالیسان.
لەیەکەم خولی کادیران لەناوزەنگ بەشداری دەکات، ناوبراو لەم خولەدا یەکەم دەبێت جەنابی(#مام جەلال#)کلانشکۆفێکی خەلات دەکات.
شەهیدمامۆستا کاوە کەدەبێتە پێشمەرگە ڕێکخستنەکانی تەسلیم بە (سیدئیراهیم سیدغفوورمخموری) دەکات.
لە ساڵی 1980 شەهید مامۆستا کاوە دەکرێتە فەرماندەی کەرت و ڕابەرسیاسی هەرێمی (8) ی دەشتی هەولێر.
ڕۆژی شەهید بوون :سەعات (8) ی بەیانی 25121980 پێشمەرگەیەکی تری لەگەڵ شەهید دەبێت بە ناوی (ئەنوەر) خەلکی #سلێمانی# دەبێت.
شوێنی شەهید بوون : گوندی قەلاسنج
ئەم خانەوادەیە (4) شەهیدی بە خشیوە بە کوردستان جگە لە مامۆستا کاوە (2) براو ئامۆزایەکی تری.
شەهید مامۆستا کاوە (5) برا پێشمەرگە بوونە لە شاخ.