ناوی تەواو : عەلی ساڵح قادر ئەحمەد
تەمەن : 1939
شوێنی لە دایک بوون : گوندی سێ گردکان شارەدێی تەق تەق شارۆچکەی کۆیە پارێزگای #هەولێر#.
عەشیرەت : دەربەندیە
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : کافیە پیرداود محمود
ناوی مندالەکان : کاوە نەهرۆ مهاباد
لەبەرهەژاری و قورسی بەرێوەبردنی ژیان نەخراوەتە بەر خوێندن.
لەساڵی 1974 کەشەر دروست بوو لەنێوان ڕژێم و کورد بۆتە پێشمەرگە وبەشداری شۆرشی کردوە.
لە ساڵی 1975 گەرایەوە شاری هەولێر دواتر بۆ بژێوی ژیان و خزمەت کردنی دایک و باوکی لە گوندی کانی سلێمانە گیرسانەوە، دەستی بە جوتیاری کرد.
هەر لە ساڵی 1975لە کارگەی جگەرەی هەولێر دامەزراوە.
لەساڵی 1977 بەشێک لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە لە کارگەی جگەرە ئاشکرابوون ناوبراو لە دەشتی کۆیە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کوردستان کرد.
ماوەیەک لە دۆلی جافایەتی درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە لە هاوینی 1978
پاشان کراوە بە فەرماندەی کەرت لە هەرێمی (8)ی دەشتی هەولێر.
دواتر گواسترایەوە بۆ هەرێمی (2) #کەرکووک# بە پلەی جێگری هەرێمی (2).
ساڵی شەهید بوون : 2031982
شوێنی شەهید بوون: گوندی مۆردخواردەی بناری چیای خالخالان.
لەم شەرەدا (5) پێشمەرگەی هاوسەنگەری شەهید بون و خۆی بریندار بوو بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست دوژمن بەدەستی خوی دوا فیشەکی بەخۆیەوە وەنا و خۆی شەهید کرد. ناوی شەهیدەکانی ئەم داستانە گەورەیە (1 علی سالح قادر 2 م. پێشرەو تۆبزاوەیی 3 ئەحمەد بەگ قەسرۆکی 4 شاخەوان گۆپتەپەیی 5 مەلا شریف هەولێری عوسمان گوگجەیی) ناوی بریندارەکان (1 مەلائاراس 2 عەبدوللا جەلەمۆردی 3 مەلا ئەحمەدگۆگجەیی 4 سەنگەرهەولێری 5 کاوەی علی سالح 6 نقیب سیروان) ئەم دوو هەڤالەش بەدیل گیران (1 زانا کۆچەکی 2 خاڵە بەخە)