ناو: ئارام
ناوی باوک: فەرەیدون
شوێنی لەدایک بوون: #سلێمانی#
ڕۆژی لەدایک بوون: #07-12-1986#
ژیاننامە
وەرزشکارێکی گۆڕەپان و مەیدانە، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەری ئەهلییە. لە دایکبووی 07-12-1986 ی شاری سلێمانییە.
لە ساڵی 1998 لە تیپی میللی دەستی بە یاری کردن کردووه
لە ساڵی 2000 چووەتە یانەی چوارباخ
لە ساڵی 2001 بۆ یانەی سیروانی نوێ یاری کردووە و لەپاڵەوانییەتی یانەکانی سلێمانی لەسەر ئاستی گەنجان توانیویەتی لە ڕاکردنی 1500 م و 3000 م پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
لە ساڵی 2002 بە هەمان شێوە بۆ تازەپێگەیشتووان یاری کرووە، توانیویەتی دووبارە پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت.
دوا بە دوای ئەو بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆر دوور کەوتووەتەوه.
هەتا ساڵی 2004 لەسەر ئاستی پێگەیشتوان، توانیویەتی پلەی دووەم بە دەست بهێنێت.
دوای ئەوە بەهۆی پێکانەوە تا ساڵی 2007 یاری نەکردووە، لەو ساڵەدا و لەپاڵەوانییەتیی یانەکانی کوردستان لە شاری دهوک توانیویەتی پلەی یەکەم بە دەست ببهێنێت و ژمارەیی نوێ تومار بکات بەناوی خۆیەوە. لە ڕاکردنی 800 م.
لە ساڵی 2008 لە ڕاکردنی 10کم لە ماراسۆنی بەیرووت بەشداری کردووە و لەناو 90 هەزار یاریزانی 80 وڵاتدا لەسەر ئاستی جیهان پلەی 7 بە دەست هیناوە.
لە وڵاتی جورجیا و لەپاڵەوانییەتی نێودەوڵەتیدا ساڵی 2014 بەشداریکردووە و لە ڕاکردنی 21 کم توانیویەتی پلەی 6 بەدەست بهێنێت
ڕیکوردنی کوردستانی لە ڕاکردنی 800 بە ناوەوەیە.[1]