نامەیەکی شەهیدی فەرماندە لەیەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ئەبو لەیلا بۆ لەیلای کچی بڵاودەکرێتەوە.
دوای ئەوەی ئەبو لەیلا دوێنێ شەهیدبوو، ئەوەش دوای ئەوەی لەشەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی مەنبەج لەرۆژئاوای کوردستان لەپێنج شەممەی ڕابردوو برینداربوو، نامەیەکی ناوبراو لەلایەن چالاکوان ڕێناس ڕامان بڵاوکرایەوە.
نامەکەی ئەبو لەیلا، کە بە "پڵنگەکەی کۆبانی" ناسراو بوو، یەکێکیش بوو لەفەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لەرۆژئاوای کوردستان، بۆ لەیلای کچی نووسیوە.
دەقی نامەکە:
بۆ لەیلای دەلال
ئەمە ئەرکو ڕێگامانە، ئامانجی ئێمە پاراستنی تۆو منداڵانی وەک تۆیە، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە شەڕ دەکەین بۆیە لێرەین.
هیوادارم کاتێک ئێوە گەورە دەبن تاوانبارمان نەکەن بەوەی ئێمە دەمان وت: بابو باپیرانمان هیچ شتێکیان بۆ نەکردین.
من بۆ تۆو منداڵانی وەک تۆ شەڕ دەکەم، بۆ ئەوەی منداڵانی سەر ئەم خاکە ئایندەیەکی خۆشتریان هەبێتو بەئازادیو ئارامی بژین، ئێمە زەحمەتی دەکێشینو بەرەو ڕووی هەر مەترسییەک دەبینەوە، تا ئەوکاتەی وڵاتە ئازیزەکەمان بەتەواوی ڕزگار دەبێت، ئێمە شۆڕشی خۆمان بەردەوامدەکەین.
زۆر بیری تۆ دەکەم! خۆشەویستەکەم لەیلا.. هەرچی دەبێت با ببێت، باوەڕ بکە تۆ شانازی دەکەیت بەزیندووبوون، یان شەهیدبوونم.
ماچت دەکەم.
باوکت ئەبو لەیلا، کۆبانێ
سەرچاوە:ماڵپەری شارپرێس