نووسینی: ئەبوبەکر محەمەد ئەحمەد
گۆڵە ئەستێرە firefly یان Lightning Bug
ناوی زانستی : Photuris and Photinus species
سەر بە پۆلی مێرووەکانە یان مێرووە دروشاوەکان glow worms
ئەم مێرووە لە زمانی کوردیدا بە گوڵە ئەستێرە ناسراوە لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانیدا دەدرەوشێتە و بریسکەیەکی ڕوناکی لێدەردەچێ، لە کوردستان لە وەرزی هاویندا و بەتایبەتی لە شەودا بەهۆی درەوشانەوەی بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت و دەبینرێت.
مێەی ئەم مێرووە هێلکەکانی لەژێر گڵدا دادەنێت و دوای 3 بۆ 4 هەفتە هێلکەکان دەتروکێن و کرمێکی لێدێتە دەرەوە پێ ی دەوترێت کرمە درەوشاوە glow worm ئەم کرمە سوڕی ژیانی لەسەر گەلای بڕکەی شەمامەی کێوی تەواو دەکات.
دوای ئەوە کرمەکان گەشەدەکەن و دەبنە مێروێکی تەواو توانای فڕینیان دەبێت وە لە بەرزی (10 بۆ 50) مەتردا وەک ئەستێرەیەک لە ئاسماندا لە شەودا دەبینرێت وە کاتێ نزیک دەبینەوە بۆ سەر زەوی وا هەست دەکەی ئاگڕێکە یان پارچە نێزەکێکە و لە ئەستێرەکان جیابۆنەتەوە.
هۆکاری دەرچونی ئەو ڕوناکیە لەو جۆرە مێرووەدا کارلێکێکی کیمیاییە chemical reaction لە مادەی دەردراوی مێرووەکە و ئۆکسجینی هەوا.
ئەگەر لە نزیکەوە سەیری میرووەکە بکەین دەبینین ڕوناکیەکە لەبەشی دواوەی سکیدا دەردەچێت و بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێس دەدرەوشێتەوە.
لە کۆتای بەشی ژێرەوەی مێروەکەدا ڕژینی (gland) ی تابەتی هەیە کە جۆر ئەنزیمێک دەردەکات پێ ی دەوترێ لۆسەفرین luciferin بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ ئۆلسجینی هەوادا ئەو ڕوناکیە دروستدەکات،ئەوەی جێگەی سەرنجە و بەپێ ی لێکۆڵینەوەکان لە ئەنجامی ئەو کارلێکە کیمیایەی نیوان دەردراوی مێروەکە و ئۆکسجینی هەوادا هیچ گەرمیەک دەرناچێت وە بەو جۆرە ڕوناکیەش دەوترێت ڕوناکی سارد. cool light
کارلێکی ئەنزیمی luciferin + oxygen = oxyluciferin واتە گۆڕانی وزەی زیندو بۆ ڕوناکی بریتیە لە گۆڕانێکی کیمیایی و هەموو وزەکەش دەگۆڕێت بۆ ڕوناکی هیچ گەرمیەکی لێ پەیدا نابێت واتە 100٪ ی وزەکە دەبێتە ڕوناکی،بەڵام سەرچاوەکانی تر بەشێکی زۆر لە وزەکە دەکەنە گەرمی بۆ نمونە گڵۆپی ئاسایی کارەبا 85-90٪ ی وزەی کارەباکە دەکەنە گەرمی وە 10-15٪ ئەو وزەیە دەبێتە ڕوناکی.