بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان یەک لەگۆرانیبێژانی بەناو بەناو ژێر زەمینی لەیەکێک لە گۆرانییە ڕەپەکانی خۆی سوکایەتی بە خێڵی لەک کردوبەئاست نزم ودواکەوتوو نرخاندیانی
بۆهاوڵاتیانی ئەم دەڤەرە بەدڕەوشتی وئەخلاقی هۆڤانەی ئەم گورانی بێژە هانەی سیاسی لەگەڵ دایە وهەرلەم پێوەندییەدا ڕاگەیەندراوی زۆرو هەمە چەشن لەلایەن خێڵە جیاجیاکانی ئیلام و لوڕستان وکرماشانەوە سوکایەتی ئەم گۆرانیبێژەی نێزیک بەحەوتەنامەی یەکی گەلاوێژی زەردەشتییەکانیان مەحکووم کردوەوداوایان لەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کەبەدواداچوونی بەپەلە بکرێت بەرانبەر بەسوکایەتییەکانی ناوبراو ودەسبەسەربکرێت
لەبەیانییەی خێڵی چەنگی داهاتووە کە بێگومان لەپشتەوەی ئەم مژاری سوکایەتی پێ کردنە بەخێڵی لەک ڕوخساری دوڕوو وشۆڤێنیسم گەلێک دەدیترێ کە ساڵانێکە لوڕەکانی تووشی ئاژاوە ولێک دابڕان لەنێوخۆیان کردووەو دەستیان داوەتە تاڵانی ناوچە لوڕنشینەکان، کۆلۆنی گەرو ئەو شۆڤینیزمانەی کەبەنانەوەی دژایەتی یەکتری کردنی لوڕەکان پیتڕۆڵ وگاز وبەردو ئەوی ئەم ناوچانە دەگوازنەوە بۆ بیابان وقاقڕستانەکانی خۆیان لە ئیسفەهان ویەزد وقوم وکاشان وکرمان، موزەکانیان لە کەلوپەلی مێژوویی کاسیتەکان ومیراتی لوڕەکان ڕازاندوەتەوە، وهەموو ئەوگەلانەی کە فارس نین ئاسمیلە کراون وبۆخۆیشیان لەدوورەوە ڕاوەستاون وبەڕدێنی ئێمە پێ دەکەنن
لەبەشێکی دیکەداهاتووە پەرەپێدانی ئایدۆلۆژیاو بیروڕامانگەلێکی وەکوو زەردەشتی، پان فارسیزم، کورش پەرستی، ئاهورامەزداگەری، ڕەزاخان گەری وشانامە خوێندنەوە لەنێو گەلی لوڕ هەرئەو کارەساتەیان بەسەردێنێ کەلەمێژە بۆئەمڕۆی بەختیارییەکان پلانیان بۆ داڕشتبوون.
پەرە بەوچەشنە ئایدۆلۆژیاو وبیروبۆچوونانە هەرگیز ناتوانی لەهەژاری ودەسکورتی خەڵکی لەک و… کەم بکاتەوە. ئەوڕۆ پێویستیمان بەیەکگرتن وبرایەتییە بۆئەوەی بتوانین پێکەوە بەیەکیەتییەکی هاوبەش بۆگەیشتن بە مافەکانمان کەساڵانێکە گەلانی دیکە لێیان زەوت کردووین بگەین.
هەرلەم پێوەندییە بەرپرسی کۆی نوێنەرانی دەستنیشان کراوی پارێزگای ئیلام لەپەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوابەدوای ناڕەزایی دەربڕینی هاوڵاتیان دەستی داوەتە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک کەتێیدا هاتووە پاش مەحکووم کردنی ئەم کارە گوماناوییە، داوالە دامودەزگا ئەمنییەکان دەکەم بەزووترین کات بنەماکانی ئەم هەڵسووکەوتە ئاژاوەگێڕیە پڕلەگومانە بدۆزێتەوەو بەرانبەربە بکەران وپەرەپێدەرانی دژکردەوە بنوێنن.
حەوتوونامەی یەکی گەلاوێژ، یەک لە پێگەیەنەرەکانی حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لەئێران چالاکی دەکات وساڵی 1387 لەسەرداوای دوکتۆر فەرەیدوون وێردی نەژاد دامەزراو کەناوبراو هەنوکە لەدەنگوڕەنگی حکوومی ئێران چالاکی دەکات. ئەم حەوتوونامەیە لەشرۆڤەی چالاکییەکانی خۆی لەئێران دەڵێ کە بابەتەکانی یەکی گەلاوێژ وڕاپۆرتی ڕێوڕەسمی ئایینەکانی نەتەوەیی میژوویی وئایینی پێشینیان هاوکات هەرچەشنە جاڕدانیێک لەهەمبەر بەربەست دانان بۆزەردەشتییەکان لەئێراندا ڕەت دەکاتەوە
جێگەی باسە کە 3 کەس لەپێڕەوانی یارسان بۆناڕەزامەندی دژبەتاشینی زۆرەملی سمێڵی زیندانیانی ئەهلی حەق، سوکایەتی بەرپرسی زیندان بەوان لەساڵی 92 ناڕەزایەتی بەرفراوانی دژبە دامودەزگاکانی حکوومی لێکەوتەوە کەتا ئێستەیش درێژەی هەیە.
جێی ئاماژەیە کەپێڕەوانی یارسان کەلە ئایینزا گەورەکانی پارێزگای کرماشان وئیلامە لەیاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەفەرمی ناناسرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
02-08-2016