بێرنارد لویس
وەرگێڕانی: د. شێرکۆ عەبدوڵڵا
بێرنارد لویس
وەرگێڕانی: د. شێرکۆ عەبدوڵڵا
ئەم کتێبە لە 6بەش پێکهاتووە و هەر بەشێک باس لە بابەتێک دەکات.
نووسەر لەبەشی یەکەمدا باس لە بەنگکێشەکان و سەرەتای سەرهەڵدان و ئامانجی ئەوان دەکات. بەنگکێشەکان بریتیە لەپیاو کوژی بەکرێگیراوی نهێنی و شارەزا و ترسناک، تینۆن بە خوێنی مرۆڤ، نووسەر باس لەوە دەکات کە چۆن بەنگکێشەکان بۆ پارە لەناغافڵدا خەڵکیان کوشتووە.
مێژووی بەنگکێشەکان (حشاشین) Assassin بۆ سەدەی سیانزدەهەم دەگەڕێتەوە بە شێوازگەلی جیاواز چووەتە ناو زمانی ڕۆژانەی ئەوروپییەکان. بەنگکێش واتە ئه و کەسە کە بۆ پارە خەڵک دەکوژێت.
بەشی دووەمی کتێبەکە تەرخان کراوە بۆ ئیسماعیلییەکان، ئەم بەشە باس لەسەر هەڵدان و ئامانجی و ئاکاری ئیسماعیلییەکان دەکات.
بەشی سێیەم باس لە بانگەوازە نوێیەکە دەکات کە ئەویش حەسەن سەباح-ە کە چۆن توانیویەتی بگات بە دەسەڵات.
بەشی چوارەم باس لە بانگەواز لە وڵاتی فارس دەکات و نووسەر لەوبارەیەوە دەنووسێت: مارکۆ پۆلۆی گەڕیدە لەباسکردنی ئیسماعیلییەکانی وڵاتی فارس زاراوەی بەنگکێشەکانی بەکارهێناوە و سەرکردەکەشیانی بە پیرەکە ناو هێناو و دەڵێت ئیسماعیلییەکان لە سوریاوە هاتوون نەک لە وڵاتی فارسەوە. سەرچاوە عەرەبی و فارسییەکانیش دەڵێن زاراوەی حشاشین وشەیەکی ناوچەییە و بە ئیسماعیلییەکانی سوریا دەڵێن نەک بە ئیسماعیلییەکانی وڵاتی فارس یان خود هیچ وڵاتێکی دیکە، هەروەها نازناوی پیری چیاش نازناوێکی سورییە.
بەشێکی تری ئەم کتێبە تەرخانکراوە بۆ حەسەن سەباح-ی شیعە کە چۆن توانیویەتی گروپی بەنگکێشەکان ڕێکبخات و بۆ خۆی حوکمڕانی بکات و نەیارانی خۆی لەناو ببات، له و بەشەدا نووسەر زۆر بە وردی باس لە حەسەن سەباح و کردووەکانی دەکات.
دوایین بەشی کتێبەکە تەرخان کراوە بۆ ئامراز و ئامانجەکان، نووسەر باس لەوە دەکات کە ئیسماعیلییە بەنگکێشەکان یەکەمین کەس نەبوون کە غافڵکوژییان داهێناوە، ڕاستیدا مێژووی غافڵکوژی زۆر کۆنە و لەبەشی چوارەمی تەوراتدا ئاماژەی بۆ دەکرێت کە یەکەمین بکوژ و یەکەمین قوربانی دوو برابوون و کوڕی یەکەمین ژن و پیاو بوون کە مەبەست منداڵەکانی حەوا و ئادەمن.
ئامانجی ئیسماعیلییە بەنگکێشەکان هەرچەند لەبنەڕەتدا لەناوبردنی سوننە بووە بەڵام دەستیان لە خاچپەرستان و جولەکە و نەتەوە و ئایینەکانی تر نەپاراستووە.
لەم کتێبەدا چەند وێنەیەکیش وەک بەڵگە خراونەتەڕوو.
ناوی کتێب/ بەنگکێشەکان
چاپی یەکەم 2016
چاپخانە: کارۆ
لەبڵاوکراوەکانی دەزگای دواڕۆژە بۆ ڕووناکبیری و ڕاگەیاندن.
ناساندن: جەواد حەیدەری