رەشید بەکر مەحمود
ساڵی 1933 لە بیارە لەدایک بووە.
1952 دەبێتە مامۆستا لە گوندی نزارەی پێنجوێن.
لە ساڵی پەنجاکاندا هاوسەرگیری لەگەڵ خاتو شارا محەمەد ئەمین سڵێمان دەکات و دەبنە خاوەی هەشت جگەرگۆشە. بەناوەکانی مهاباد، سروە، هاوڕێ، ئاسۆ، دیار، لهۆن، کۆساڵان و تانیا.
لەکۆتایی ساڵی چلەکانی سەدەی ڕابوردو پەیوەندی دەکات بە حزبی شیوعی عێراقەوە.
ساڵی 1954 دەبێتە ئەندامی حزبی شیوعی عێراق.
یەکەم هۆنراوەی خۆی لە قۆناغی چواری سەرەتایی دەنوسێت بە ناوی (کەمەر سەلارە)
کەمەر سەلارە کەمەر سەلارە
تاجی نگینی و خۆشی بیارە
چەند بەرهەمێکی تری نوسیوە وەک:
مێژووی ناوچەی بیارە 1956 تائێستا (2019)چاپ نەکراوە.
مێژووی گوڵپ لە گۆڤاری کەلەپوری میللی1957 بڵاوکراوەتەوە.
کاڵای هەمەڕەنگ لە گۆڤاری کەلەپوری میللی 1964بڵاوکراوەتەوە.
تأریخ لهون بە زمانی عەرەبی لە گۆڤاری التربیة 1966بڵاوکراوەتەوە.
چەندین بابەت و بەرهەمی تریشی لەگۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
وەپەرتوکی؛ هەڵاڵە برایمەی هەورامان، کۆمەڵەچیرۆک. 1971 چاپکراوە.
1962 دوردەخرێتەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق.
1971 دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد.