ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و ڕایگەیاند'' دوای 75 ڕۆژ شەڕڤانان توانیان ناوەندی شاری مەنبەج و دەیان گوندی تر لەدەستی چەکدارەکانی داعش ئازادبکەن و لەو ئۆپەراسیۆنەدا 4 هەزار و 180 داعش کوژران کە 1724 لاشەیان کەوتونەتە ژێر دەستی شەڕڤانان''.
لەبارەی ئاماری شەڕڤانە شەهیدەکانەوە ئاماژە بەوەکراوە کەلەتەواوی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە ناوی ئۆپەراسیۆنی شەهید ئەبو لەیلای لێنرا، 264 شەڕڤان شەهیدبوون.