تەنها لە چوار ساڵی نێوان 2011 بۆ 2015دا نزیکەی 18 هەزار کەس لە گرتوخانەکانی حکومەتی سوریادا گیانیان لەدەستداوە، ئةوةش بةثيَي دوايين ڕاثؤرتی ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ.
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (لێبوردنی نێودەوڵەتی) ڕایگەیاند، چاوپێکەوتنی لەگەڵ 65 "رزگاربووی ئەشکەنجەدان"ی ناو گرتوخانە و زیندانەکانی حکومەتی سوریا ئەنجامداوە، کە ئاماژەیان بە پێسێلکاری مەترسیداری ناو زیندانەکان کردووە.
رێکخراوەکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، فشار بخەنە سەر دیمەشق بۆ کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی ئەشکەنجە بەرانبەر زیندانییەکان. حکومەتی ئەسەدیش بە بەردەوامی لە ماوەی ڕابردوودا هەموو ئەو ڕاپۆرت و دەنگۆیانەی ڕەتکردووەتەوە.
راپۆرتەکەی ئەمنستی ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ی ئاب) لە ژێر ناونیشانی – ''مرۆڤ دەشکێنێت"ئەشکەنجە، نەخۆشی و مەرگ لە زیندانەکانی سوریادا – بڵاوکرایەوە.
بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوەکە، زیاتر لە 17 هەزار و 723 کەس لە نێوان ئازاری 2011 و کانونی یەکەمی 2015دا گیانیان لەدەستداوە. ئەو بەروارەش سەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی ناو سوریا بوو دژ بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.
ئەمەش واتە ڕۆژانە 10 هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە، یاخود زیاتر لە 300 کەس هەر مانگێک.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەبةوةکراوة، هەندێکجار دەستگیرکراوەکان لە کاتی گەیشتنیان بە گرتوخانەکانی سوریا (بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو) لەلایەن پاسەوانانی زیندانەکانەوە ڕووبەڕووی لێدانێکی زۆر دەبنەوە و ئەم ڕووداوە بە "ئاهەنگی بەخێرهاتن" لەناو زیندانەکاندا ناسراوە.
لەدوای ئەمە زۆرجار "پشکنینی ئەمنی" دەستپێدەکات، کە تیایدا بە دیاریکراوی دەوترێت ئافرەتان لەلایەن پاسەوانە پیاوەکانەوە دەستدرێژیی سێکسی-یان کراوەتەسەر.
سامر، یەکێکە لە ڕزگاربووەکان و لەبارەی دۆخی زیندانەکانی ڕژێمەکەی ئەسەدەوە دەڵێت "وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکردین. دەیانویست خەڵک تاکو بەرزترین ئاستی گونجاو نامرۆڤانە بن".
دەشڵێت "خوێنم بینی، وەک ڕووبار بوو... هەرگیز پێموانەبووە کە مرۆڤایەتی بگاتە ئاستێکی ئاوا نزم.. هیچ کێشەیان نەبوو لەوەی کە ڕاستەوخۆ لەوێ یان دواتر بمانکوژن".
زیندانییەکی دیکە بە ناوی زەید (کە ناوی ڕاستەقینەی خۆی نییە)، لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، کە چۆن لە ڕۆژێکدا حەوت کەس بەهۆی وەستانی ئامێری هەواگۆڕکێی ناو یەکێک لە سەنتەرەکانی ڕاگرتنی دەزگا هەواڵگرییەکانی سوریادا مردوون.
وتيشی "ئەوان بە شەق لێیان دەداین تاکو ببینن کێ زیندووە و کێ مردوو".
فیلیپ لوثەر، بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئەمنستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا وتی "بۆ ماوەی دەیان ساڵە، هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ تێکشکاندنی دوژمنەکانیان ئەشکەنجەیان بۆ بەکارهێناوە. ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هێرشێکی فراوان وسیستەماتیکدا دژی هەرکەسێک ئەنجامدەدرێت کە لەناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا حکومەت ڕەتبکاتەوە".
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و گروپەکانی دیکەی مافی مرۆڤ ئاماژە دەکەن بەوەی کە ئەم دەنگۆیانە دەبێت بەزووترین کات لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە تاووتوێ بکرێت، بە دیاریکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا، لەگەڵ هاوسەرۆکانی دانوستانەکانی ئاشتی سەبارەت بة قەیرانەکانی سوریا.
- 18-08-2016