بەپێی ئەوهەواڵانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لەڕووداوی هێرشی حکوومی سوریا بۆسەرشاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردسانڕێژەیەکی بەرچاو لەەڵکی سڤیل ومەدەنی کوژران وبریندر بوون.
شاری حەسەکە لەکانتۆنی جزیری ڕۆژئاوای کوردستان هەڵکەوتووە.ئەو شارەی کەبەشێکی زۆری لەدوای چەندد مانگ شەڕ وبەرخودان لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە لەکونتڕۆڵی داعش ڕزگارکرا.حەسەکە پێکهاتەیەکە لەدانیشتوانی کورد، عەرەب وسریانی(مەسیحی).
لەسەرلەبەیانی ڕۆژی 27ی گەلاوێژ هێزەکانی حکوومی سوریا بەهەمە جۆرە چەک وجبەخانەی قورس هەڵیان کوتاە سەر ناوچە ڕزگارکراوەکانی ئەم شارە. ولەهەموو دڕندانەتر بەفڕۆکەی شەڕکەر لەسەرئاسمانی حەسەکەوە بوردمانی خەڵکی سڤیلی کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ی.پ.گ،و، ی.پ.ژ هێزەکانی ئێران وحیز بوڵا شان بەشانی هێزەکانی حکوومی سوریا پەلامار وبۆردمانی حەسەکەێان کردووە.
ناوی چوارمنداڵ کەلەو هێرشانە گیانیان بەخت کرد، حەیدەر فۆئاد6ساڵ تەمەن،لۆڕێنس سالم8ساڵ تەمەن،دنیا سالم 5ساڵ تەمەن وسەفیان سالم 8ساڵ تەمەن ڕاگەیاندروە.
ناوچە نیشتەجێبوونەکانی حەسەکە بەگرانی بۆردمان کراوە.زانیارییەکی ڕوون لەڕێژەی کوژراوان لەبەر دەستدانییە بەام بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان ڕێژەی کوژراو بریندارەکان لەسەرەوەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای مەحکووم کردنی سەرەڕای مەحکووم کردنی هێرشی هێزەکانی ئەسەد وحیزب وڵا وکۆماری ئیسلامی ئێران دوا لە نەتەوەی کور دەکات کەلەوەها هەلومەرجێکدا کەهەموو ووڵاتە سەرکوتگەرەکانی ناوچەکە تێدەکۆشن پێش بە سەقامگیری ولەکیس چوونی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستانبگرن،ڕاباڕا ڕیزەکانی خۆیان توندوتۆڵتر بکەنەوە.هەروە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،ووڵاتانی ئەندامی یەکگرتووی جیهانی دژبە حکوومەتی بەشار ئەسەدو تیرۆریزمی جیهانی،پزیشکانی بێ سنوور وڕێکخرووەکانی هاریکاری خێرخوازانەداوا دەکات سەرەڕای گەیاندنی کەلوپەلی پزیشکی لەهەمبەر دەرمان وچارەسەری برینداران وبەچێ کردنی هێڵێکی ئاسمانی لەڕۆژئاوا بۆ پێش گرتن لەهەرچەشنە هێرش وپەلامارێکی هێزە شەڕخواز وسەرکوتگەرەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20-08-2016