ئەمڕۆ لەرێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە، هەواڵی چوونی ژمارەیەک کادیری حزبمان بۆ ناویەکێتی نیشتمانی کوردستان بیست.
هەر بۆیە بۆ ڕای گشتیو سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی ڕادەگەیەنین، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر ڕێبازی نیشتمانیو نەتەوەیی خۆی بۆ داکۆکی کردن لە پرسە نەتەوەییەکانو کێشەکانی خەڵک، بەردەوام دەبێت.
هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە لەم ئەم قۆناغە هەستیارەی تێکۆشانی گەلەکەماندا، پێویستە حزبەکان لەخەمی یەکڕیزی نێوماڵی کوردیدا بنو مەترسیە ئیقلیمیەکان بۆ سەر گەلەکەمان بەهەند وەربگیردرێتو لەم پێناوەشدا چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانمان بە پرسەکانی پەیوەست بە ژیانو گوزەرانی خەڵکی کوردستان خەمی ئێستای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانە، نەک دروست کردنی دووبەرەکیو لێکترازان لەنیِو حزبو لایەنە سیاسیەکان.
هەر لێرەشدا ڕایدەگەیەنین سیاسەتی برسی کردنی جەماوەری خەڵکی کوردستانو هێزو لایەنە سیاسیەکان نابێت درێژەی هەبێتو لەبەرامبەریشدا سیاسەتی ئیغراکردن بە پۆستو ئیمتیازات هەوڵی ڕاکێشانی کادیرانی حزبەکان بۆ ناو دەسەڵات بدرێت.
لەشوێنی ئەوەدا وا گرنگترە حزبەکانی دەسەڵات وەڵامێکیان بۆ داخوازیەکانی خەڵکو لەنێوشیاندا کەسوکاری شەهیدانو پێشمەرگە دێرینەکان هەبێت، نەک قوتی ئەوان بۆ بەرژەوەندی حزبی بەکاربێت.
جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە وەفادارین بۆ خوێنی شەهیدانو ماندووبوونی پێشمەرگە دێرینەکانو ئەندامو ڕێکخستنە دێرینەکانی حزبو لەم پێناوەشدا درێژە بەکاروانی تێکۆشانی خۆمان دەدەین.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
حزبی زەحمەتکیشانی کوردستان
24-08-2016