دوور لە ململانێ ناتەندروستەکانی لایەنەکانی کوردستان و لایەنگیری بۆ هەر لایەنێکیان و لە پێناو پاراستنی شکۆی هەڵەبجەو قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایدەگەیەنین:
ئێمە وەک کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە ئاگاداری سەردانی پەرلەمانتاری عێراق (حنان الفتلاوي) نین و پێخۆشحاڵ نین بە هاتنی بۆ هەڵەبجەو پێشوازیمان لێ نەکردووەو نایکەین.
الفتلاوی ناحەزە بە کوردو کوردستان و بێ ڕێزی بە کورد و کوردستان کردووە بە شەهیدەکانیشمانەوە لەبەر ئەوە هێنانی بۆ هەڵەبجەو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بێحورمەتیەکی ترە کە کراوە بەرامبەر بە کوردو هەڵەبجەو کەسوکاری شەهیدان وقوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە".
04-09-2016