سایتی کوردستان چواری نزیک لە باڵی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# زانیاری تریش ئاشکرا دەکات کە ئەمەی خوارەوە تەواوی زانیاریەکانە:
زانیاریەکانی سەرجاوە ئەمنیەکە بۆ کوردستان چوار :
شالاو علی عسکری کە کوری شەهیدی سەرکردە شەهید علی عسکریە، لە سەرەتای دروست بوونی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان وەک هەر یەک لە سەرکردەکانی تر شەهید علی عسکری دەستی بە شورش کردووە وە تاکو ئیستە ناوەکەی بە زووندوویی ماوەتەوە لەلایەن سەرجەم سەرکردەو سیاسیەکانی پارتە کوردیەکانی کوردستان، بەلام ئەوەی جیگەی داخە شەهید علی عسکری دوو کوری لە دوای خوی جیهیشت بەناوی (شالاو و هەڵو) کە شالاو ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتیە و هەڵو هەڵسوراوی گورانە.
لە سالی1988 کە شالاوی بەدناوی ئەنفال دژ بەگەلی کورد دەستی پیکرد لەوکاتە کە سالی 1989 شالاو علی عسکری یەکەم پەیوەندی نهێنی (تنزیمی بعسی)لەگەل هەواڵگری عیراق دروست دەکات و وەک و سەرجاوەیەکی تایبەت کار بو هەواڵگری ئەوکاتی عیراق دەکات
ئەم پەیوەندیە لەسەر جەند خالیک بنیادەندریت:
1- شالاو علی عسکری هەموو هاوکاریەکی مخابرات و استخبارات دەکات بە پیدانی زانیاری لەسەر هیزو توانای سەربازی و سیاسی پارتە کوردیەکان
2- ئاشکرا کردنی سەرجەم ئەو سەرجاوانەی کە هاوکاری سەربازی و سیاسی کورد دەکەن
3 - پیدانی زانیاری لەسەر سەرجەم سیایەکانی کورد
4- دەست نیشان کردنی سەرجەم کوگاکانی سەربازی سەر بەهیزی پێشمەرگە.
5- پەیوەندیەکانی ڕاستەوخو لەریگەی بەرزان تکریتیەوە دەبیت.
لەبەرامبەردا ئەم کارانە بو شالاو علی عسکری دەکریت :
1- حوکمەتی عیراق هاوکاری تەواوی شالاو بکات وەک ماددی و مەعنەوی
2- هەرکاتیک شورشی کوردی سەرکەوتوونەبیت حوکەمەتی عیراق پلەو پایەیەکی تایبەت بەشالاو دەبەخشێت
3- بەلگەنامەی باوەر پیکراو بدریت بە شالاو کە حوکمەتی عیراق ناجاربکات بە پیدانی سەرجەم داواکاریەکانی شالاو
دەبیت نوسراوەکە ئیمزانی سەدام حسینی لەسەربیت.
4- هەرکاتیک ترسی ئاشکرابوون لە شالاو علی عسکری هەبیت دەبیت هەواڵگری ژیانی شالاو خیزانەکەی بپاریزن،
5-نابیت هیج پەیوەندیەکی تری هەواڵگری هەبیت لەگەل هیج کەسیکی تر لە کوردستان وەک سیاسی جگە لە شالاو علی عسکری.
سەرجاوە ئەمنیەکەی لە درێژەی زانیاریەکانی ڕایگەیاند
ئەم فایلە کاتیک ئاشکرابوو کە دوای ڕووخانی حوکمەتی عیراقی لە 2003 دەست بەسەر گرتنی بریکی زور لە فایلاتی گرنگی کەسانی هاوکاری حوکمەتی عیراقی
لە 2004 محمدی حاجی محمود فایلی شالاو دەبات بولای مام جلال ئاشکرای ئەکات، مام جلال زور تورەدەبیت لیژنەیەک دروست ئەکات بو لیکولینەوە لەسەر بابەتەکە دوا بەدوای دەرکەوتنی زانیاری تەواو و دروست لەلایەن مام جلالەوە بریاری شار بەدەرکردنی ئەدریت و فیلی ڕادەست بە دادگای #سلێمانی# ئەکریت بو کارکردن لەسەری.
لە سالی 2005 سبیحەخانی دایکی شالاو و خیزانی شەهید علی عسکری سەردانی مام جلال دەکات
ئەوکات سەبیحەخان یەک داوا لە لەمام جلال دەکات ئەویش لیخوش بوونە لە شالاو، بەلام #مام جەلال# پێی ڕادەگەیەنیت کە شالاو تاوانبارە دەرهەق بەخاک و گەل بەلام سبیحەخان بەردەوام دەبیت لە داواکاریەکەی بویە بریاری لیخوش بوونی بو دەرجوو، بویە ئەکەر بمانەویت پاکسازی و جاکسازی ئەنجام بدریت دەبیت شالاو تەسلیم بەداگا بکریت.