تەرمی سێ شەڕڤانی شەهیدی ئەمریکی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بووبوون، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕیندرانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی لەڕێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی-ییەوە، تەرمی سێ شەڕڤانی شەهیدی ئەمریکی گەڕێندرانەوە بۆ بۆ وڵاتی خۆیان.
ئەو سێ شەهیدە، بە ڕەچەڵەک ئەمریکین، ماوەیەکی زۆرە شان بەشانی شەڕڤانانی کورد و نەتەوە جیاوازەکانی ناو ڕیزەکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان دژ بەچەتەکانی داعش شەڕیان کرد، لە دوا بەشداریکردنیشیان لەشەڕی دژی چەتەکانی داعش لە پاککردنەوەی شاری منبیج، دوای بەرخۆدان و خۆڕاگرییەکی مەزن، گەیشتنە کاروانی پیرۆزی نەمران.
لەری 29/ئاب، تەرمی ئەو سێ شەڕڤانە لە لە دەروازەی سیمێلکای نێوان ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان لە لایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە بە مەراسیمی لەشکری بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکرابوون، ئەمڕۆش لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەرەو وڵاتی ئەمریکا بەڕێکران.
ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:
1- ناوی: جۆردان ئاندرۆ
نازناو: جوان فورات
شوێنی لەدایک بوون: کۆلۆڕادۆ- وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
کات و شوێنی بەشداربوون: 13-1-2016 - دێرک
کات وشوێنی شەهید بوون: #03-08-2016# – منبیج
2- ناو: وێل سافاج
نازناو: ئامەد کۆبانی
شوێنی لەدایک بوون: ماریس- وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
کات و شوێنی بەشداربوون: 7-1-2015- سلێمانی
کات و شوێنی شەهید بوون: 10-8-2016 - منبی
3- ناو: لێڤی جۆناسن شێرلی
نازناو: ئاگر شەڕڤان
شوێنی لەدایک بوون: نافادا- وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
شوێنی بەشداربوون: سلێمانی
کات و شوێنی شەهید بوون: 14-7-2016 – منبیج