دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار:
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو، 21 هەزار بیر بە شێوەیی نایاسایی هەڵکەندراوە و وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت "لەگەڵ دادگا و داواکاری گشتی لە پەیوەندیدان بۆ ڕێگری لە هەڵکەندنی بیر بە نایاسایی".
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو، (21) هەزار بیری ئیرتیوازی بەشێوەی نایاسایی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم هەڵکەندراون.
لەبارەی مەترسییەکانی هەڵکەندنی بیری ئیرتیوازی، ئەنوەر عومەر، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "نەک 21 هەزار بیر، بەڵکو هەڵکەندنی تەنیا یەک بیریش بەشێوەی نایاسایی کاریگەری خراپ دروستدەکات".
وتیشی "بەپێی نوێترین ڕێنمایی وەزارەت، لەودوا لیژنەکانی نەهێشتنی بیر بە یاسایی لەهەر شوێنێک بزانن بیر هەڵدەکەندرێت ئەوا فەرمانیانپێکراوە دەستبەسەر ئامێری هەڵکەندنی بیرەکەدا بگرن".
لەبارەی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بە نەهێشتنی ئه و دیاردەیە، ئه و بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ وتی "لەرێگەی دادگا و داواکاری گشتی هەوڵی نەهێشتنی ئه و دیاردە مەترسیدارە دەدەین، ئێستا هەندێک سکاڵا لەسەر ئه و بابەتە تۆمارکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاری دادگا زۆری دەچێت، بۆیە هێشتا داواکان یەکلایی نەبوونەتەوە".
- 13-09-2016