وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "تاوەکو ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قوربان، زیاتر لە 156 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە".
نادر ڕۆستایی، وتەبێژی دەستەی گەشت وگوزاری هەرێم، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "تاوەکو دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەپێی ئاماری بازگەو دەروازەو فڕۆکەخانەکان، زیاتر لە 156 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووەو ژمارەکەش ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە".
وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم، ئەوەشدەخاتەڕوو، زۆربەی ئەو گەشتیارانەی ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە باشوورو ناوەڕاستی عێراق هاتوون و بەشێکیشان لە وڵاتانی دراوسێ، زۆربەی گەشتیارەکانیش ڕوو لە هاوینەهەوارەکانی شاری سلێمانی و هەولێرو دهۆک دەکەن.
- 15-09-2016