پەیمانگایەکی ئەکادیمیی تایبەت بە توێژینەوەی سیاسات و بیرکردنەوە و دیراساتی ستراتیژی. بنکەکەی لە شاری #ھەولێر#ە، پایتەختی ھەرێمی کوردستانی.
مێری توێژینەوەی بنەڕەتی لە بوارەکانی ئاشتی، مافی مرۆڤ، حوکمڕانی، ئاساییش و ئابووری ئەنجام دەدات. ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و گەشەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا شوێنێکی گرنگی لە بواری توێژینەوەی سیاساتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا داگیر کردووە. مێری لە ڕیزبەندیی پەیمانگاکانی جیھاندا، کە لەلایەن زانکۆی پێنسیلڤانیاوە ئەنجام دەدرێت، وەک ڕێکخراوێکی پێشەنگی توێژینەوەی پۆڵەسی ھەلسەنگێندراوە و لە ماوەی شەش ساڵی یەک لە دوای یەکدا بە یەکەمی ئێراق و پلەی 34 لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دانراوە.
$ئەرک و ڕوانگە$
ئەرکی مێری بریتییە لە بەشداریکردن لە پڕۆسەی نیشتمانسازی (بنیاتنانی نەتەوە) و دەوڵەتسازی (بنیاتنانی دەوڵەت) و بە دیموکراسیکردن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئامانجەکانی بریتین لە پێشخستنی و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی، حوکمڕانی باش و خۆشگوزەرانی ئابووری. مێری کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوان لەخۆ دەگرێت، لەوانە: سیاسەتی نێودەوڵەتی، ئاساییشی نیشتمانی، دامەزراوەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی، ئابووری، وزە، ژینگە، خزمەتگوزارییە گشتییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و گەشەپێدانی کولتووری.
$توێژینەوە$
مێری دەرەنجامی توێژینەوەکانی بڵاو دەکاتەوە و دیبەیتی پۆڵەسی بە سێ زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی بەڕێوە دەبات. ئینستیتیوتەکە چەندین پڕۆژەی توێژینەوەی ئەنجام داوە و ڕاپۆرتی بە کواڵیتیی ئەکادیمیی بەرزەوە لەسەر #داعش#، ئاوارەکانی ناوخۆ، پەنابەران و مافەکانی کەمینەکان، ئاشتەوایی دوای جەنگ، چاکسازی لە سیستەمی حوکمڕانی، پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ (پاراستنی مافەکانی کەمینەکان، بەرەنگاربووەنەوی توندوتیژی دژی ژنان و چاکسازی دامەزراوەیی (سیستەمی دادوەری، داواکاری گشتی، #وەزارەتی ناوخۆ# و #وەزارەتی پێشمەرگە#).
مێری ھاوکارییەکی بەرفراوان لەگەڵ زانکۆکان و ڕێکخراوەکانی ئاشتی لە ئەمریکا و ئەوروپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
$دیداری مێری$
ئینستیتیوتی مێری ساڵانە کۆنفرانسی گەورە (دیداری مێری) ڕێک دەخات کە سەرکردە سیاسییەکان و شارەزایانی سیاسەت لە ئێراق و وڵاتانی دراوسێ بەشداری تێدا دەکەن. مێری یەکەم کۆڕبەندی خۆی (دیداری مێری 2014) لەنێوان #04-11-2014# تا #06-11-2014# ئەنجامدا. ئەمەش بە یەکەمجار لە ناوچەکە دادەنرا، بەو پێیەی دیبەیتی کراوەی ئەنجامدا بە بەشداری #فوئاد مەعسوم# (سەرۆکی پێشووی ئێراق)، سەلیم جبوری (سەرۆکی پێشووی پەڕڵەمانی ئێراق)، ئوسامە نوجەیفی (جێگری سەرۆکی ئێراقی پێشوو)، #نێچیرڤان بارزانی# (سەرۆکوەزیرانی پێشووی ھەرێمی کوردستان)، #بەرھەم ساڵح# (سەرۆککۆماری پێشووی ئێراق)، #مەسرور بارزانی# (سەرۆکی ئێستای 2024 حکوومەتی ھەرێم)، #قوباد تاڵەبانی# (جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم) ھەروەھا داڕێژەرانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، وەک وەزیرانی دەرەوە (بۆ نموونە تورکیا)، باڵیۆز و پسپۆڕانی ئەکادیمی. لەو کاتەوە ساڵانە کۆڕبەندی MERI بەڕێوەدەچێت و کاریگەرییەکانی لەسەر داڕشتنی سیاسەت و ھۆشیاری گشتی زۆر بووە.
$دیداری ئێراق$
مێری یەکەمین دیداری ئێراقی (دیداری دامەزراندن) لە بەغدا (#02-05-2023# تا #04-05-2023#) ڕێک خست، بە ھاوبەشی لەگەڵ مەڵبەندی ئەلنەھرەین. ئەمەش کۆنفرانسە باڵایەکی دیکە بوو کە بڕیاردەران و داڕێژەرانی سیاسەت و ھەروەھا ئەکادیمیست و دیپلۆماتکاران و ڕۆژنامەنووسانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی کۆ کردەوە.
لەنێو بەشداربووان، سەرۆک وەزیرانی ئێراق (محمد شیاع السودانی) و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و جێگرانی سەرۆک وەزیران لە بەغدا و ھەولێر، کۆمەڵێک ئەندامانی کابینەی حکوومەتی بەغدا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووس و پسپۆڕان.
$سەرچاوەی دارایی$
سەرچاوەی دارایی مێری بریتییە لە گرانتی توێژینەوە و سپۆنسەرایەتی دیدارەکانی، ھەر بۆیە سەربەخۆیی دارایی و سیاسییەکەی ھەمیشە زامین کردووە. سەرمایەی دامەزراندنی مێری (3٫5 ملیۆن دۆلار) بوو کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2013 لەلایەن ئەنجوومەنی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان (سندوقی بنیاتنانی توانا) بەخشرا. لەو کاتەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە سەرکەوتوویی کێبڕکێی لەسەر سندوقەکانی توێژینەوە کردووە. لە چوارچێوەی پرۆگرامی توێژینەوە ستراتیژییەکانی یەکێتی ئەوروپاوە یارمەتییە گەورەکانی پێ بەخشراوە، لەوانە (EUNPACK) و (FEUTURE). ھەروەھا پارەی لە پەیمانگای ئاشتی ئەمریکا دەستەبەر کردووە.
$پێشوازی نێودەوڵەتی$
ئینستیتیوتی مێری لە #18-05-2014# دەستی بە کار کرد. لە ساڵی 2015، تەنیا ساڵێک دوای دامەزراندنی، ئینستیتیوتی مێری لەنێو لووتکەی دامەزراوە سەرەکییەکانی بیرکردنەوە لە ھەرێمی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) ناوی ھات، و بە بەرزترین پلە لە ئێراقدا ڕیزبەندکرا. ئینستیتوتی مێری پێگەی خۆی بۆ ساڵانی یەک لە دوای یەک (2015-2019) چەسپاند و پلەی یەکەمی لە ئێراق و لە وڵاتانی (MENA) پلەی 34ی بەدەستھێنا (لەنێوان 507 دامەزراوە) کە دەکاتە لەنێو 7٪ی لووتکەدا، ئەویش بەپێی ڕاپۆرتی (Global Go To Think Tank Index) کە لەلایەن و پرۆگرامی کۆمەڵگە مەدەنییەکانی ئینستیتیوتی لاودەر لە زانکۆی پێنسیلڤانیا (Lauder Institute) دەرچووە.
بڵاوکراوەکان یان گوتەکانی مێری لە زاناکانییەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ھەواڵ و میدیا گەورەکاندا ئاماژەیان پێکراوە، لەوانە نیویۆرک تایمز، دەنگی ئەمریکا، RN-ABCی ئوسترالی، NBC News، ئەلجەزیرە و ئەوانی تر.[1]