دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق، پارێزگای هەولێر لە پلەی یەکەم دێت لە هەبوونی کەناڵی لۆکاڵی و ئاسمانی.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی هەولێری سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها لە هەولێر نزیکەی 80 کەناڵی تەلەفیزۆنی لۆکاڵی و 27 کەناڵی ئاسمانی و 55 ڕادیۆ و 25 نوسینگەی میدیایی و ئاژانسی جیهانی هەن کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و تورکمانی و سریانی پەخشدەکەن و زۆربەی ئه و کەناڵانەش حزبین یاخود سەر بە کۆمپانیایەکی دیاریکراون.
سیڤەر محمود، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "رێکخستنی کەناڵە لۆکاڵیی و ئاسمانییەکان بەپێی ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیسە لە هەرێمی کوردستان".
سیڤەر ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمپانیایەک پڕۆژەیەکیان پێشکەشکردووە، لەرێگای سیستمی کێبل و کۆد بۆ هێنانی پەخشی تەلەفیزۆنەکان بۆ ماڵان و لەرێگای کێبل و کۆدەوە، لەبەرامبەردا پارەیەکی ڕەمزی وەردەگرن، ئەمەش خزمەتێکی زۆر بە وەرگرو ئاسایشی نەتەوەیی دەکات".
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو بەخشی کەناڵی لۆکاڵی ئەنەلۆگ ماوەی ساڵێکە خەریکە بە تەواوی دەگۆڕێت بۆ سیستمی دیجیتاڵی، ئەمەش لەقازانجی ئاست بەرز و کوالیتی میدیا بیستراو و بینراوەکانە.
- 02-10-2016