- بۆمبێکی چێنراو بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تورکیا تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکە بریندار بوو. تەقینەوەکە لە نزیک گوندی کامیشلی ناوچەی داغلیجا سەر بە ناوچەی گەڤەر لە هەکاری ڕوویداوە، بەپێی پێگەی حورییەتی تورکی.
- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەقەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە دژی دواکەوتنی موچەکانیان.
- بۆجارێکیتر خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکانی شاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوادەکەن سوتەمەنی پێویستیان بۆ دابین بکرێت.
- دوای ئەوەی دوێنێ کۆمپانیای فەڕەنسی یوتەلسات، لەسەر داواکاری دەوڵەتی تورکیا داوای ڕاگیرانی پەخشی کەناڵی تەلەڤزیۆنی مەد نوچەی کردبوو، پەخشی کەناڵی مەدنوچە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 ڕاگیرا.
- کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - وارماوا ئەمبوڵانسێکی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی دەربەندیخان لە کاتی گواستنەوەی نەخۆش بۆ فریاکەوتنی سلێمانی وەرگەڕا و لە ئەنجامدا نەخۆشەکە و یاوەرەکەی گیانیان لەدەستدا.
- دوو چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و دوای دزینی بڕێکی زۆر پارە سێ کەسیش بریندار دەکەن.
- ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوە خۆکوژییە ڕاگەیاند کە ئەم ئێوارەیە لە هۆڵێکی بۆنەکاندا ئەنجامدرا و بەوهۆیەوە 15 هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا.
- ئەمشه و کاتژمێر 9:45 کوڕی جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێڕاق (عبد موتڵەگ جبوری) لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە باشوری شاری کەرکووک تیرۆر کرا. کوژراوەکە ناوی (ئەحمەد عبد موتڵەگ جبوری) کە سەرۆکی دەستەی میکانیک بووە لە کۆمپانیای نەوتی باکور.