دواڕۆژ، محەمەد عەلی وەلی
لەبەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیاندا، "بڕێکی زۆر برنجی کرماوی و بۆن خراپ" هاتووەتە عێراق، چەندین بەرپرسی گەورەی عێراق-یش له و گەندڵییەدا تێوەگلاون.
عادل نوری وتەبێژ و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی یەکەم، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئه و برنجە خراپە لە وڵاتی هندستان کڕدراوە، بڕەکەشی (81) هەشتا و یەک هەزار تەنه".
وتیشی"لیژنەکەمان ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە چەندین بەرپرسی گەورەی عێراق له و گەندەڵی و دزییەدا بەشدارن، تا ئێستا له و بڕە (41) چل و یەک هەزار تەنی هاتووە، ئەوەی کە هاتووە، هەر لەبەندەرەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە، ئەمەش یەکەمینجارە شتی وا ڕووبدات، کە خۆی دەبێت پێش دابەشکردنی شتەکان لە سایلۆکان دابنرێت، دواتر دابەش بکرێت".
عادل نوری جەختیشی کردەوە، له و بڕە بەشی هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش هاتووە، بڕی پارێزگای سلێمانی (2167) تەنە، بەشەکەی پارێزگای دهۆکیش (2486) تەنە، بەڵام بەشی هەولێری تیانییە و بۆی نەهاتووە.
- 08-10-2016