دوابەدوایی قۆڵ بوونەوەی هێرش و داگیرکاریەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر گەلی کورد و کوردستان، ئەو دو حکومەتە لە پلانێکی هاوبەش دا هەڵ دەدەن دەنگ و ڕەنگی کوردان بسرنەوە و بۆ ئەو پلانەش لە هەوڵ دان، مێدیا و تەلەویزیۆنەکانی کوردی لە ناوەندە پەخشەکانی وەک هاتبێرد، یوتێل سەت و… دابخەن.
ئەوە لە کاتێک دایە کە شیرکەتی یوتێل سەت بڕیاری هاوکاری لە گەڵ ئەو دوو وڵاتە داوە و خۆیی کە دەبێ ناوەندێک بێت بۆ بڵاو کردنەوەی دەنگ و ڕەنگی ئازاد، بۆتە جەمسەر و سەرکوت و پێش دەگرێ لە ئازادی بڵاوبوونەوەی دەنگەکان.
ئەوە لە کاتێک دایە کە ئێران لە پلەی 169 و تورکیا لە پلەی 148 جیهانی ئازادی مێدیا و و ڕۆژنامەکانن و ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی مێدیاکان لەو دو وڵاتە زۆر حەستەمە.
ئەو هەوڵەی یوتێل سەت و هاوکاری ئەو ناوەندە لە تەک وڵاتانی ئێران و تورکیا، ڕێک هەنگاو و هەوڵ دان دژی ئازادیە و ڕێگەخۆشکەری بۆ دیکتاتۆریەت و خیانەت لە ئازادیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی ئیدانەکردنی ئەو هەڵوێستە، داوا لە یوتێل سەت دەکات، کار و ئەرکی خۆیی کە دەبی بڵاوبوونەوەی ئازادانەی ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان بێت، بەجێ بێنێت و نەبێتە داردەسی حکومەت و دەوڵەتانی دیکتاتۆر کە بە سەدان ڕۆژنامەنووس، نوسەر و… خستۆتە زیندان و بە دەیان تی وی و ڕادیۆیان داخستوە.
تەلەویزیۆنی نەورۆز ناوەندێکە بو گەیاندنی دەنگی گەلی کوردستان بە جیهانیان و ناوەندێکی سەربەخۆیە کە هەوڵ دەدات داگیرکاری و دیکتاتۆریەتی وڵاتانێک وەک ئێران وتورکیا بە دونیا بناسێنێت و هەوڵ دەدات ڕوون کردنەوە و ئاگاهی بداتە خەڵک.
جاڕنامەی مافی مرۆڤ بە ئاشکرا دەبێژێ کە هەر کەسێک بە پێی یاسا مافی ئازادانەی دەربڕینی بیڕ و ڕای خۆیی هەیە، ئەو مافە ناب لە لایەن هیچ لایەن، دەوڵەت و وڵاتێک پێشێل بکرێت. هاوکات یەکێتی ئەوروپا ش تەکید لەسەر ئازادی ڕۆژنامە و مێدیاکان دەکات و دەبێژێ هەموو خەڵکێک مافی ئازادی بیر و ڕا، نووسین و بڵاوکردنەوەی نووسین لە ڕۆژنامە و مێدیاکانی هەیە.
بۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە ناوەندەکانی پاراستنی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئازادی مێدیاکان، ڕۆژنامەنووسان و مێدیاکاران و… دەکات ئەو کردەوەی یوتێل سەت ئیدانەکەن و بە پشتگری یەکتر پێش لەو کردەوەیە بگرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
09-10-2016