دوارۆژ، نووسینگەی هەولێر
ئەمساڵ بە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو تەنیا ڕێژەی لە 30% بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە، بەڕێوبەری پلاندانانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش ڕایدەگەیەنێت کەمی تەرخانکردنی بودجە، هۆکاربووە بۆ ئەوەی نەتوانین وەک پێویست بنەتۆو بۆ جوتیاران دابین بکەین.
د.ئەنور عومەر، بەڕێوبەری پلاندانان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بەدواڕۆژی ڕاگەیاند" کەمی پێدانی ڕێژەی بودجە هۆکاربووە بۆ ئەوەی نەتوانین وەک پێویست بنەتۆو بۆ جوتیاران دابین بکەین، کەساڵانی ڕابردوو (15-20)هەزار تۆن بنەتۆمان بۆ جوتیاران دابین دەکرا، کە دەیکردە (25%) پێداویستی جوتیاران، ئەمساڵ ڕیژەکە کەمتربووە".
بەڕێوبەری پلاندانان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وتیشی" بڕیک بودجە دابەشکراوە بەسەر پارێزگاکان، لەدهۆک و هەولێر بڕیاروایە خۆیان بنەتۆوی جوتیاران پاک بکەنەوە، لەسلێمانی بەجوتیارانیان کڕیوەتەوە نزیکەی 1.200 تۆن کڕدراوەتەوە، لەگەرمیان لەبەر ئەوەی پارەکەیان کەم بوو (600) ملیۆن بۆ کڕینی پەینی کیمیایی تەرخانکراوە.
ووتیشی" کۆی گشتی پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی بنەتۆو کە لەجوتیاران کڕدراوەتەوە (19)ملیار دینارە و لەلایەن وەزارەتی دارییەوە ڕەزامەندی دراوە بەسێ گوژمە، هەرجارەو شەش ملیار دینار خەرج بکرێت.
- 12-10-2016