وێڕای ئەویکە لە ساڵی 2011وە هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا هەڵسوکەوتیان کردووە و زۆر بە وریایەوە هەموو پێویستیەکانی ئەو قۆناغەیان پێک هێناوە، بەڵام هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەگەلێکی جۆراوجۆر و زۆربەی جاران بە هاوکاری هێزە سیخۆرە خۆجێیەکان هێرشیان کردۆتە سەر گەریلاکانمان و چەند کەس لە هەڤاڵانمانیان شەهید کردووە. هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ڕۆژی چواری ئۆکتۆبردا هێزەکای سوپای پاسداران بە هاوکاری هێزە خۆجێیەکان لە ئەنجامی پێلانگێرییەکی چەپەڵدا 12 هەڤاڵی ئێمە بە ناوەکانی فواد شۆڕشگێر، وڵات کوردستان، دارا ئیدر، هەڵۆ زرێبار، خەبات نیشتمان، باوەڕ ئارتین، جەمیل توڵهەڵدان، عاکیف سیمۆرغ، کۆچەر میدیا، چیا لەیلاخ، دژوار زاگرۆس و بروسک بازیان شەهید کرد.
رۆژی نۆی ئۆکتۆبر لە ناوچەی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت، کاتژمێر 23:30، گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – YRK و هێزەکانی پاراستنی ژنان – HPJ بە چەکی قورس لە دوو لاوە هێرشیان کردۆتە سەر یەکێک لە ناوەندەکای بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران و دوای تێکشکاندنی دوو سەنگەر، لە فەسیلەیەکی کورتدا هێرشیان کردۆتە سەر دوژمن و لە کاتێکی زۆر کەم ئەو پایەگایەیان بێ کاریگەر کردووە. لەو چالاکیەدا بە دڵنیایەوە 9 ئەندامی ئەو ناوەندە کوژراون و لانی کەم شەش کەسی دیکەش بە گرانی بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان بەرپرسی بەسیجی ناوچەکە بووە. ڕۆژی دوای ئەمە واتا ڕێکەوتی دەی ئۆکتۆبر هێزەکانمان لە ناوچەی جاندارانی سەر بە شاری سەردەشت، لە بۆسەیەکی بە ئامانجەوە چالاکیەک پێک دێنن کە لەو چالاکیەدا دوو کەس لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران دەکوژرێن. چەند خولەکێک دوای چالاکیەکە یەکێک لە سەیارەکانی سوپا کە بۆ یارمەتی هیزەکانیان هاتبوو، وەبەر زەبری گەریلاکانمان دەکەون کە هێشتا سەبارەت بە خەساری ئەوان زانیاری وردمان لەدەست دا نیە.
هەوروەها لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی دەی ئۆکتۆبر لە چالاکیەکی جیاواز کاتژمێر 12ی شەو گەریلاکانمان بە چەکی قورس لە دوو لاوە پایەگای گوڵچەیەر کە لە گوندی گوڵچیەری سەر بە شاری مەریوانە، دەکەنە ئامانجی هێرشی خۆیان. لەو چالاکیەدا ئەنباری تەقەمەنی ئەو پایەگایە لە لایان گەریلاکانمان تەقێنراوەتەوە و لە ئەنجامدا تەواوی پایەگاکە سووتاوە. هەر بەو هۆیە شەڕ و پێکدادان چەند کاتژمێر درێژی کردووە. لەو چالاکیەدا بە دڵنیایەوە 15 کەس لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران کوژراون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا دوو سیلاحی دۆشکا و یەک ماشێن بە دۆشکاکەی سەریەوە بە تەواوی لەناو چوون. تەقینەوە و سووتانی پایەگاکە دا ڕۆژی دوای ئەمە هەر بەردەوام بووە. دیمەنی ئەو چالاکیانە لە دەستی هەڤاڵانمان دایە و لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاوی دەکەینەوە. هەروەها هێزەکانمان بە سڵامەتی گەیشتوونەتە بنکەکانی خۆیان.
ئەو چالاکیانە لە وەڵامی شەهادەتی 12 هەڤاڵمان کە ڕۆژی چواری ئۆکتۆبر لە پارێزگای کرماشان لە کاتی پێکهێنانی ئەرکە ڕێخستنیەکانیان بە شێوازێکی نامرۆڤانە و بە پیلانگێری هێزە خۆجێیەکان و سوپای پاسدارن شەهید ببوون، ئەنجام دراون.
لەسەر ئەو بنەمایە وێڕای هوشدار توند بە تەواوی هێزە خۆجێیەکان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕادەگەیێنین کە بە بەردەوام کردنی ئەو جۆرە کردەوانە، وەڵامی ئێمەش زۆر توندتر دەبێت. بە تایبەتی هێزە خۆجێیەکان باش بزانن کە ئەگەر درێژە بەو کردەوە چەپەڵانەیان بدەن بە هیچ شێوەیەک لەبەرانبەر بە هێرشەکانی ئێمە لە ئەماندا نابن.
لە کۆتاییدا وێڕای ڕێزدانان بۆ یاد و بیرەوەری هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی، جارێکی تر لە تەواوی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان سەرساخی دەخوازین و سوێندی بەردەوامی ڕێگای شەهیدانمان دووپات دەکەینەوە و داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە ئامانجی شەهیدانی ڕێگای ئازادی خاوەنداری بکەن.
بڕیارگای ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – YRK
12-10-2016