دوڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، تا کۆتایی ئەم مانگە دەتوانین پێشوازی لە ئاوارەکان بکەین و بۆ خزمەتکردنی ئاوارەکانیش تائێستا 48 ملیار دینار دراوەتەوە هەرێم.
دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "تا کۆتای ئەم مانگە چاوەڕێی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر ناکەین و تا ئەوکاتیش کەمپەکان تەواو دەبن و دەتوانین ئاوارەکان وەربگرین".
وتیشی " هەماهەنگی باش لەنێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و بەرپرسانی هەرێم هەیە بۆ خزمەتکردنی ئەو ئاوارانەی، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە".
لەبارەی بەردەوامی هاوکارییە داراییەکانی بەغد بۆ هەرێم، دەرباز محەمەد وتی "تائێستا بڕی (48) ملیار دینار بۆ ئاوارەکان دراوەتە هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هاوکاری کردنی ئاوارەکان وەک پێویستە، بەڵام زیادبوونی هاوکارییە داراییەکان پەیوەستە بە زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان".
- 14-10-2016