دەقی لێدوانی ڕۆژنامەوانی مەکتەبی سیاسی،
سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
دوای مانگ و نیوێک، لەسەرهەڵدانی کێشەی چاوەڕواننەکراوی ناو یەکێتیو کات بەفیڕۆدان، مەکتەبی سیاسی تەنها کۆبونەوەیەکی ئاسایی کردو بڕیارە گشتییەکانی پەسەند کرد.لەو ماوەیەشدا تەنانەت یەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیو سەرکردایەتی، لەبەرامبەر لەلێشاوێک لەئاخاوتنو هێرش کردن و چاوپێکەوتن، بۆ یەکجاریش ڕێگە نەدران وەڵام بدەنەوە.
دوای ئەو پەرۆشیو پشوو درێژییە، لەبەرئەوەی نەک هیچ هەنگاوێکو پێشنیازێکی چارەسەری ڕاستەقینەی گرفتە دروستکراوەکان نەنراوە، بەڵکو کات بەسەر دەبرێو لەپەناشەوە دەیان کۆبونەوەی ناشەرعیو ئۆرگانی بەناو (بۆرد) پەیتا پەیتا دروستدەکرێو سەدان پەیوەندی ژێر بەژێر بەهەڤاڵانو بەرپرسی ئۆرگانەکانەوە دەکرێ، بەئامانجی چەسپاندنی بڕیارو بەرنامەی پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ، بۆیە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەکاتی دیاریکراودا سەعات (11)ی بەیانی (15)ی (10)ی (2016) ئەنجامدەدرێ.
بەدڵنیاییەوە تەواوی هەڤاڵانو دۆستانو پشتیوانانی یەکێتی، دڵنیادەکەینەوە، کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش، هەروەکو کۆبوونەوەی پێشووی مەکتەبی سیاسی، بۆ تەواوی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتییە. لەپێشەوەدا بەڕێز جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی.
لەهەموو حاڵەتێکیشدا، بەرنامەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، دوور دەبێت لەکاردانەوەو هەموو چەشنە قوڵکردنێکی کێشەکان. بەڵکو دەرگای هەڤاڵانە بۆ چارەسەری ڕاستەقینە هەر بەکراوەیی دەمێنێتەوە.
ئێوارەی 13-10-2016