دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
سەرۆکی لیژنەی ئارایشتگاکان لە پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەماوەی 10مانگی ئەمساڵ (30) ئارایشتگای ئافرەتان داخراون و پێنجی دیکەش سزادراون.
هالە عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی ئارایشتگاکان لە پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەماوەی دە مانگی ئەمساڵدا بە هۆی قەیرانی دارایی و کەمبوونەوەی خواست لەسەریان، لە پارێزگای هەولێر(30) ئارایشتگا داخراون".
وتیشی "پێنج ئارایشتگای تریش بەهۆی بەکارهێنانی کەلوپەلی جوانکاری ماوە بەسەرچوو سزادراون و بۆ ماوەی یەک هەفتە ئارایشتگاکانیان داخراوە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی ژنان بە کەمی سەردانیان دەکەن، ژمارەیەک لە ئارایشتگاکان لافیتەی فرۆشتنیان هەڵواسیوە.
- 19-10-2016