دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2017ی عێراق، ئاشکرادەکات کە پشکی هەرێم لەو بودجەیەدا (11) تریلیۆن و (605) ملیۆن دینارە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند"پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراق گەیشتووەتە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سبەی دووشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2016 خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت".
بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2017ی عێراق تێکڕای بودجەکە (95) ترلیۆن دینارە و کۆی داهاتەکان (79) تریلیۆن و (11) ملیار دینارە و کۆی خەرجییەکانیش (95) تریلیۆن و (62) ملیار دینارە و کورتهێنانی بودجەش (21) تریلیۆن و (659) ملیار دینارە.
هاوکات پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2017 عێراقدا (11) تریلیۆن و (605) ملیۆن دینارە.
- 23-10-2016