لە کردەوەییکی قێزەون و دژ بە بنەماکانی دیموکراسی هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ترکیا هێرشیان کردە سەر بنکەو ناوەندو شۆێنی ژیانی هەردوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان بەریزان سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیگەن یۆکسەکداغ و ژمارەێکی دیکە لە ئەندامانی هەدەپ و لە ڕێگەی هێزی زۆری پۆلیس و هێزە ئەمنیەتیەکان، دەستبەسەر و ڕاپێچی بەندینحانە کراون.
ئەو ڕەش بگیریە لەدوای لابردنی مافی پاریزراویی لەسەر ئەندام پەرلەمانەکانی حکوومەتی ترکیاوە دێ کە دەستی دەزگا ئەمنیەکانی بو گرتن و زیندانی کردنی ئەندام پەرلەمانەکان کردەوە.
بیگومان ئەو ڕوداوانە دەگەرێنەوە بو سیاسەتی نادیموکراتیک و خۆسەپێنی دەولەتی داد و گەشەپیدان و تا دێ ئەو بۆچوونە بە هیز دەبێ کە دەولەتی ئێستا بە جۆرێک ئاگاداری کوودەتای سەربازی چەند مانگ لەوە پێش بووەو بە فێل و بە مەبەست ڕێگەی لە بەڕێوە چوونی نەگرتوە تا کوودتای سەربازی دەستی ئاوەڵەتر بکات بۆ سەپاندنی ترس و تۆقان و سرینەوەی دەنگە ناکۆک و نەیارەکان و یەکدەست کردنەوەی دەولەت و دەسەڵات لەو وەلاتە دا.
لە هەل و مەرجی ئیستادا، ئەو جۆرە سەرکوت و هەڕەشانە، لە خانەی هەلەی کووشەندەی سیاسی جێ دەگرێ، کە ئەگەر بە شیوەی کاتی بەرژەوندی حیزبی بەدواوە بی بیگومان لەدریژ ماوەدا ڕووخانی پایەکانی دەسەلات و حوکمی داد و گەشەپیدانی بەدواوە دەبێ.
سازمانی خەبات ی کودستانی ئیران گرتن و زیندانی کردنی هاوسەرۆکانی هەدەپ و ئەندام پەرلەمان و هاولاتیانی کورد لە کوردستانی ترکیا بە بیانووی ناراست و نابەجێ و ڕێ تینەچووی وەک پشتیوانی ترۆر بە توندی مەحکووم دەکات و هاوکات داواکارە ناوەندە نیودەولەتیەکان لەراست ئەو پیشیلکارییە ئاشکرایانە بێدەنگ نەبن و ڕێگە بە کاری توندوتیژی نەدرێ و هەڵۆێستی کاریگەریان هەبێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داواکارە بە زووترین کات بەندکراوان ئازاد بکرین و کۆتایی بە هەلومەرجی هەرەشەو تۆقاندن و داپلۆسینەرانە لە ترکیا بێت.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
04-11-2016