ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوتی مانگی ڕابردوو، واتا تشرینی یەکەمی 2016ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو ڕۆژانە زیاتر لە 540 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە.
ئیوارەی ئەمڕۆ وەزارتی سامانە سروشتییەکان ڕاپۆرتی ڕەوانەکردنی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە، وەزارەتی سامانە شتییەکان بڕی 16 ملیۆن و 766 هەزار و 563 بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهان کردووە و دوو ملیۆن و 269 هەزار و 624 بەرمیل نەوتیشی داوەتە پاڵاوگە نەوتییەکانی کەڵەک و بازیان.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016دا واتا مانگی ڕابردوو، بڕی 19 ملیۆن و 36 هەزار و 203 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و فرۆشتووە بە پاڵاوگەکان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تێکڕای نەوتی هەناردەکراو و فرۆشراو له و مانگەدا دەکاتە زیاتر لە 614 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
10-11-2016