ئێمە وەکو کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لەم هەلومەرجە ئاڵۆز و پڕ لە تەنگژە و قەیرانانە، پێمان باشە پەیامەکەی کاک مەسعود بارزانی بکەینە دەروازەیەک بۆ کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان، بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ بەدەمەوەچوونی ناڕەزایەتییەکانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان و ڕزگاربوون لەم قەیرانە سیاسی و یاسایی و داراییەی کە هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، ئەگەر کۆبونەوەکان کرا، ئەوا ئێمە پێشنیار و قسەی خۆمان کە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستانە، لە کۆبونەوەکاندا دەیخەینەڕوو.
ئەنجومەنی سیاسیی/ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
21-11-2016